عەبادی و بایدن سەبارەت بە پرسی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ عێراق کۆبوونەوە
09/02/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی و بایدن سەبارەت بە پرسی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ عێراق کۆبوونەوە

 لە میانەی بەرێوەچوونی کۆنگرەی میونخ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق  و جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەتەوە و تیایدا پرسی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ عێراق تاوتووێکراوە بەتایبەت ھاوکاریکردنی سەربازی ئەمریکا لە بوارەکانی پڕچەککردن و مەشقپێکردن و پێدانی زانیاری ھەواڵگرییدا.

ھەردوولاش تەئکیدیان بەردەوامیدانی ھێرشە ئاسمانییەکان دژی داعش کرد، ھاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی ئەو بودجەیەی کۆنگرێس تەرخانیکردووە کە بڕەکەی دەگاتە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار واشنتن ھاوکاری سەربازی پێشکەش بە عێراق دەکات.