سێ سەروەکایەتیەکەی هەرێم بە مەبەستی جیاواز لە دەرەوەن
09/02/2015 نوسەر: bzavpress

سێ سەروەکایەتیەکەی هەرێم بە مەبەستی جیاواز لە دەرەوەن

رۆژی ٥ی ئەم مانگە ، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، بەمەبەستی بەشدرای کردنی لە کۆنگرەی میونخ سەردانی ئەڵمانیایان کرد، لەو کۆنگرەیەدا بارزانی و شاندەکە، چاویان بە ژمارەیەک بەپرسی باڵای وڵاتان کەوتووە. لەو سەردانەشدا، چەندین کۆبوونەوەی تایبەت لەسەر پرسی شەری داعش و هاوکاریی سەربازیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی لەسەر کراوە.

ئەمرۆش  یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی ئیتاڵیاو سوید بەرێکەوت، مەبەست لە سەردانەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی پەرلەمانی ئەو دوو وڵاتەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا.

دوانیوەرۆی ئەمرۆش، " نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو ئیمارات بەرێکەوت. مەبەست لە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەیە بەشداری لە ( لوتکەی حکوومەت) ی دووبەی لە ئیمارات بکات.