09/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەرماندەیەكی دیکەی سوپای پاسداران لە عێراق لەلایەن داعشەوە كوژرا
سەید ڕەزا حسێنی مقدم یەكێك لە فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێران دوێنی لەشاری سامەڕای عێراق لەئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش بە قەناس كوژراوە.
لەماوەی ڕابردووشدا هەر لەشاری سامەڕا فەرماندەیەكی دیاری تری سوپای پاسداران لەلایەن چەكدارانی داعش كوژرا، بەوەش دەبێتە سێیەم بەرپرسی ئێرانی كە لەعێراق كوژرا بێت.
لەدوای هاتنی چەكدارانی داعش بۆ عێراق و كۆنترۆڵكردنی چەند پارێزگایەكی عێراق دروستكردنی مەترسی لەسەر شاری بەغداد چەندین پلەداری سوپای پاسدارانی ئێران لەناو عێراق هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكەن.