08/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دابه‌زاندنی ئاسن
یه‌كێك له‌و ڕووانه‌ی ئیعجازی قورئان كه مامۆستا نوورسی له نووسینه‌كانی دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات: جامیعییه‌تی واتاكانیه‌تی, كه وشه و، ڕسته و، ته‌نانه‌ت ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز چه‌ندین واتای جیاجیا هه‌ڵده‌گرن، له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه كه قورئانی پیرۆز گوفتاری خوای گه‌وره‌یه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م چینه‌كانی مرۆڤی كردووه له هه‌موو كات و شوێنێكدا هه‌تا ڕۆژی دوایی. جا ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه له‌م ڕۆژگاره‌دا ته‌فسیر و واتای زانستیی لـێ ده‌درێته‌وه، ئیعجازێكی زانستیی ئه‌وتۆی له‌خۆ گرتووه كه مه‌گه‌ر كه‌سێك نكوولی له ڕاستی بكات ده‌نا باوه‌ڕ ده‌هێنێت به‌وه‌ی كه ئه‌م قورئانه جگه له وه‌حیی خوای گه‌وره‌ی به‌دیهێنه‌ری گه‌ردوون و زانای ئاشكرا و په‌نهانه‌كان گوفتاری كه‌سی تر نی یه. مامۆستا نوورسیش لێره‌دا ته‌فسیرێكی وای بۆ ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كردووه كه له جه‌رگه‌ی ئامانجی هیدایه‌ت به‌خشی قورئانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و، له هه‌مان كاتدا واتا زانستی یه‌كه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌شی تێدا ڕه‌چاو كردووه, ئه‌وه‌تا به پوختی ئه‌و واتا زانستی یه‌ی به شێوه‌یه‌كی نزیك له واقیعه زانستی یه‌كه‌وه لـێكداوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌یه كه مامۆستا نوورسی ئه‌م ئاماژه زانستی یه‌ی له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌كانی سیی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا باس كردووه، له كاتێكدا كه خودی واتا زانستی یه‌كه له كۆتایی ساڵه‌كانی په‌نجای سه‌ده‌ی بیسته‌م له لایه‌ن زانایانی بواره زانستی یه‌كانه‌وه باس كراوه! واته بیست تا بیست و پێنج ساڵ پێش ئه‌وه‌ی زانست به ئامڕاز و لێكدانه‌وه تایبه‌ته‌كانی خۆی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی یه هه‌ڵبماڵێت، قوتابی یه‌كی قورئان له ئاماژه‌یه‌كی ته‌فسیره‌كه‌ی دا ئه‌و نهێنی یه‌ی دركاندووه!
(وه‌رگـێــڕ)
نوسینی : به‌دیعوززه‌مان سه‌عیدی نوورسی
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: فاروق ڕه‌سوول یه‌حیا
ۆ أَنْزَلْنَا الْحَدِیدَ فِیهِ بَأْسٌ شَدِیدٌ ۆ مَنَـافِعُ لِلنَّـاسِ (الحدید:25)
وه‌ڵامێكی پوخت و یه‌كجار گرنگه بۆ پرسیارێك كه تایبه‌ته به‌م ئایه‌ته‌وه و، كه‌سێكی گرنگ ئاراسته‌ی كردووه كه خاوه‌نی زانستێكی فراوانه و، هه‌ندێ له زانایانیشی پێ ئیلزام داوه.
پرسیار:
ده‌ووترێت: ئاسن له زه‌وی ده‌رده‌هێنرێت و له ئاسمانه‌وه نایه‌ته خواره‌وه تا بووترێت:
أَنْزَلْنا .. ئه‌ی بۆچی قورئانی پیرۆز نه‌یفه‌رموو: “اخْرَجْنا ” له بریی: أَنْزَلْنا كه به ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌ك ناگرێته‌وه؟!
وه‌ڵام:
قورئانی پیرۆز بۆیه وشه‌ی: أَنْزَلْنا ی به‌كارهێناوه تاكو خه‌ڵكی بۆ لایه‌نی ئه‌و نیعمه‌ته مه‌زنه بێ‌دار بكاته‌وه كه له ئاسندا هه‌یه و له ژیاندا دارای گرنگی یه. واته قورئانی پیرۆز سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای خودی مادده‌ی ئاسن ڕاناكێشێت تابڵێت: “اخرجنا ” به‌ڵكو ده‌فه‌رموێت: أَنْزَلْنا تاكو بێداریان بكاته‌وه بۆ ئه‌و نیعمه‌ته مه‌زنه‌ی كه له ئاسندا هه‌یه و، بۆ مه‌ودای ئه‌و پێویستی یه‌ش ڕێنمایی یان بكات كه مرۆڤ به ئاسن هه‌یه‌تی.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “نیعمه‌ت ” له ژێره‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه به‌ره‌و سه‌ر، به‌ڵكو له گه‌نجینه‌ی میهره‌بانی یه‌وه دێت، كه بێگومان ئه‌م گه‌نجینه‌ی میهره‌بانی یه‌ش به‌رزه و له ناوه‌رۆكدا دارای پلـه‌یه‌كـی بڵند و باڵایه، ئه‌وا “نیعمه‌ت ” له به‌رزایی یه‌وه به‌ره‌و خواره‌وه نـازڵ ده‌بێت و، پله‌ی مرۆڤیش – كه موحتاجی ئه‌و نیعمه‌ته‌یه – بێگومان له خوار پله‌ی ئه‌و نیعمه‌ته‌وه‌یه و، “نیعمه‌ت به‌خشین “یش له سه‌رووی “موحتاجی “یه‌وه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه، ته‌عبیری ڕاست و دروست بۆ ده‌ربڕینی هاتنی نیعمه‌ت له لایه‌ن میهره‌بانیی خواوه‌نده‌وه بۆ فریاگوزاریی موحتاجیی مرۆڤ: أَنْزَلْنا یه نه‌ك “أخرجنا “!
ئنجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رهێنانی ته‌دریجیی ئاسن له‌سه‌ر ده‌ستی مرۆڤدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وا وشه‌ی “إخراج ” لایه‌نی نیعمه‌ت ناخاته هه‌ستی مرۆڤ و پێشچاوی هه‌ستی بێ ئاگایان.
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست مادده‌ی ئاسن بوایه، ئه‌وا به‌پێی جێگای ماددیی ئاسن ده‌ربڕینی مه‌به‌ست به “إخراج ” كارێكی شیاو ده‌بوو. به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست سیفه‌ته‌كانی ئاسن و نیعمه‌ته‌كانی ئاسنه، كه دوو شتی مه‌عنه‌وین. بۆیه ئه‌م واتایه ڕووی له شوێنی ماددیی ئاسن نی یه، به‌ڵكو ڕووی له پله‌وپایه مه‌عنه‌وی یه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌و نیعمه‌ته كه له گه‌نجینه‌ی “میهره‌بانی “یه‌وه دێت، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له دره‌وشانه‌وه‌كانی پله‌وپایه‌ی به‌رزی خواوه‌ندی میهره‌بان، ئه‌و نیعمه‌ته بێ هیچ گومانێك له به‌رزترین پله‌وه به‌ره‌و خواره‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێت.
كه‌واته گوزارشتی ڕاست و دروست بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م مه‌به‌سته: ( أَنْزَلْنا )یه.
هه‌روه‌ها قورئانی پیرۆز به‌م ده‌ربڕینه مرۆڤ بۆ ئه‌و ڕاستی یه بێ‌دار ده‌كاته‌وه كه: ئاسن نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی خواوه‌نده.
به‌ڵێ: ئاسن مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گشت ته‌كنۆلۆژیای گرۆی مرۆڤ و، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و ته‌وه‌ره‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانیه‌تی.
جا له‌به‌ر یادخستنه‌وه‌ی ئه‌م نیعمه‌ته مه‌زنه، قورئانی پیرۆز به‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی و سام و هه‌یبه‌ته‌وه و له مه‌قامی منه‌ت لێنان و نیعمه‌ت به‌خشیندا، ده‌فه‌رموێت:
ۆأَنْزَلْنَا الْحَدِیدَ فِیهِ بَأْسٌ شَدِیدٌ ۆ مَنَافِعُ لِلنَّاسِ
هـه‌روه‌ك گـه‌وره‌تـریـن مـوعـجیـزه‌ی داوودیش-دروودی له‌سه‌ر بێت – به
ۆ أَڵنَّا ڵهُ الْحَدِید
ده‌رده‌بڕێت. واته ده‌ریده‌خات كه نه‌رمكردنی ئاسن موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره و نیعمه‌تێكی مه‌زن بووه كه به پێغه‌مبه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌خشیوه.
دووهه‌م:
“سه‌ر ” و “خوار ” دوو گوزارشتی نیسبین و، سه‌باره‌ت به مه‌ڵبه‌ندی گۆی زه‌وین. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئێمه به “لای خواره‌وه ” داده‌نرێت سه‌باره‌ت به كیشوه‌ری ئه‌مریكا “لای سه‌ره‌وه “یه! واته بارودۆخی ئه‌و ماددانه‌ی كه له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی زه‌وی یه‌وه دێنه سه‌ر ڕووی زه‌وی، سه‌باره‌ت به دانیشتووانی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، ده‌گۆڕین.
قورئانی پیرۆزی خاوه‌ن ئیعجازی به‌یان به زمانی ئیعجازه‌كه‌ی ده‌فه‌رموێت:
ئاسن گه‌لـێ سوودی زۆر و فراوانی هه‌یه، به ڕاده‌یه‌ك كه نابێ وا بزانرێت كانزایه‌كی سروشتیی وه‌هایه هه‌رچۆنێك به ده‌سته‌وه هات به‌و جۆره له پێداویستی یه‌كاندا به‌كار دێت، به‌ڵكو ده‌ری ده‌خات كه نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه و به‌دیهێنه‌ری گه‌ردوون به سیفه‌تی شـكـۆداری
“رب السـموات والارچ “ و له گـه‌نجینـه‌ی میهـره‌بانیی خـۆیه‌وه هیناویه‌ته خوار و، له كارگه‌ی گه‌وره‌ی گه‌ردوونیشدا ئاماده‌ی كردووه، تاكو ببێت به خولگه و ته‌وه‌ره‌ی جێبه‌جێ بوونی پێویستی یه‌كانی دانیشتووانی زه‌وی. بۆیه ته‌عبیری “نازڵ كردنی ” بۆ به‌كارهێنا و فه‌رمووی:
ۆأَنْزَلْنَا الْحَدِیدَ
تاكو ئه‌و سووده گشتی یانه ده‌ربخات كه له ئاسندا هه‌ن، به وێنه‌ی سووده‌كانی “جووڵه ” و “ڕووناكی ” كه له ئاسمانه‌وه دێن و له كارگه‌ی گه‌ردوونه‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێن.
كه‌واته ئاسن له گه‌نجینه بچووك و به‌رته‌سكه‌كانی گۆی زه‌وی یه‌وه ده‌رناچێت، به‌ڵكو له گه‌نجینه‌ی میهره‌بانی یه‌وه دێت كه ئه‌ویش له كۆشكی گه‌وره‌ی گه‌ردووندایه و پاشان نێرراوه بۆ زه‌وی و له گه‌نجینه‌كانی دا دانراوه، تاكو ورده ورده و به‌پێی پێداویستیی چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌كان بتوانرێت ده‌ربهێنرێت و سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
واته مه‌به‌ستی قورئانی پیرۆز ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رهێنانه ته‌دریجی یه‌ی ئاسن نی یه له‌م گه‌نجینه بچووكه‌ی زه‌وی دا، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ده‌ریبخات: ئه‌و نیعمه‌ته مه‌زنه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ گۆی زه‌وی دا له گه‌نجینه‌ی مه‌زنی گه‌ردوونه‌وه نازڵ كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات كه ئاسن له هه‌موو شتێك پێویست تره بۆ گه‌نجینه‌ی زه‌وی، به ڕاده‌یه‌ك كه به‌دیهێنه‌ری شكۆمه‌ند كاتێ زه‌ویی له خۆر جیا كرده‌وه ئاسنیشی له‌گه‌ڵدا نارده خواره‌وه تاكو زۆربه‌ی پێداویستی یه‌كانی مرۆڤ دابین بكات و بیانهێنێته‌دی. كه‌واته قورئانی حه‌كیم، له ڕێی ئیعجازه‌كه‌یه‌وه، ئه‌م واتایه به مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه: كاره‌كانتان به‌م ئاسنه ڕابپه‌ڕێنن و، هه‌وڵ بده‌ن به ده‌رهێنانی له‌ناو زه‌وی دا سوودی لـێ وه‌ربگرن.
ئه‌م ئایه‌ته مه‌زنه، دوو جۆر له‌و نیعمه‌تانه ده‌رده‌خات كه ته‌وه‌ره‌ی: “دوورخستنه‌وه‌ی دوژمن ” و “نزیكخستنه‌وه‌ی سووده‌كان “ن.
پێش نازڵ بوونی قورئان سووده گرنگه‌كانی ئاسن بۆ گرۆی مرۆڤ هاتبوونه‌دی و به چاو بینرابوون، به‌ڵام قورئان ده‌ریده‌خات كه له دواڕۆژدا ئاسن چه‌ند شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ده‌گرێته خۆی كه كه‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند سه‌رسام بكات و، به ناو ده‌ریا و هه‌وا و وشكانی دا بڕوات و، ته‌نانه‌ت زه‌وی ژێربار و ته‌سخیر ده‌كات و، هێزێكی هێنده ده‌راسا ده‌رده‌خات كه هه‌ڕه‌شه‌ی مردن له مرۆڤ بكات. قورئان ئه‌مه‌شی به:
فیهِ بَأْسٌ شَدِیدٌ
ده‌ربڕیوه و، به‌مه‌ش بریسكه‌یه‌كی ئیعجازی له هه‌واڵدانێكی غه‌یبی دا ده‌رخستووه.
كاتێ ده‌رگای باس له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رنجه‌ی پێشوو خرایه سه‌ر پشت، ده‌رگای قسه‌ش له‌سه‌ر “په‌پوو “ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان كرایه‌وه و، یه‌كێك له براكانمان، كه زۆر له پرسیاركردندا ئیلحاح ده‌كات(1)، ده‌پرسێت: په‌پووسڵێمانه به:
یُخْڕجُ الْخَبْ‌وَ فی السَّمواتِ ۆاڵاَرْچِ (النمل:25)
وه‌سفی به‌دیهێنه‌ری به‌خشنده ده‌كات. ئایا هۆی چی یه له‌م مه‌قامه مه‌زنه‌دا ئه‌م وه‌سفه‌ی باس كردووه كه له چاو وه‌سفه مه‌زن و شكۆمه‌نده‌كاندا وه‌سفێكی ناسك و نیانه؟
وه‌ڵام:
یه‌كێك له تایبه‌تكاری یه‌كانی گوفتاری ڕه‌وان (الكلام البلیغ) ئه‌وه‌یه كه: ئه‌و سنعه‌ته‌ی خاوه‌ن گوفتار پێوه‌ی خه‌ریكه، بیخاته هه‌ست و نه‌ستی گوێ بیسته‌وه. جا په‌پووی سوله‌یمانیش، كه به وێنه‌ی ده‌شته‌كیی شاره‌زا، ڕێشناس و شاره‌زای نێوان باڵنده و زینده‌وه‌رانه و، به فیراسه‌تێكی وه‌كو كه‌رامه‌ت له دوورگه‌ی كه‌م ئاوی عه‌ره‌بدا شـوێنه په‌نهانه‌كانی ئاو ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌م باڵنده بـه‌فـه‌ڕ و پیرۆزه، ئه‌ركی ئه‌ندازیاری و كاری دۆزینه‌وه‌ی ئاوی له خزمه‌ت سوله‌یماندا – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت – خرابووه ئه‌ستۆ. بۆیه به پێوه‌ری سنعه‌ته ورده‌كه‌ی خۆی، ئه‌وه ده‌چه‌سپێنێت كه هه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره شایانی په‌رستن و سوژده بۆ بردنه. چونكه ئه‌و خواوه‌نده‌یه كه شتانی په‌نهانی ناو زه‌وی و ئاسمانه‌كان ده‌رده‌هێنێت و ده‌یانخاته ڕوو. ده‌بینیت له ڕێی سنعه‌ت و كاره ورده‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌م ڕاستی یه ده‌چه‌سپێنێت! جا ئه‌م بۆڕوانینه‌ی په‌پووسڵێمانه گه‌لـێ جوانه! چونكه سروشتی كانزا و ناوك و تۆوه له‌ژماره‌به‌ده‌ره‌كانی ژێر گڵ داخوازی ئه‌وه نی یه كه له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێنه ده‌ره‌وه، چونكه ته‌نه قورسه‌كان كه خاوه‌نی گیان و دارای ئیختیار نین، له خۆیانه‌وه به‌ره‌و لای ژوور سه‌ر ناكه‌ون، به‌ڵكو لای ژووره‌وه به‌ره‌و خواره‌وه داده‌كه‌ون. كه‌واته ده‌رهێنانی ته‌نێكی په‌نهانی ژێر گڵ له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و ته‌كاندنی ئه‌و گڵه زه‌به‌لاحه‌ی سه‌ر شانی بێ‌گیان و هه‌ستی ئه‌و، ده‌بێت له ڕێی توانستێكی ده‌راساوه بێت، نه‌ك له لایه‌نی خۆیه‌وه. جا په‌پووسڵێمانه له ڕێی شاره‌زایی یه‌وه له كاره‌كه‌ی دا، په‌نهانترینی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌یچه‌سپێنن هه‌ر ته‌نها خواوه‌ند په‌رستراو و سوژده بۆ براوی ڕاسته‌قینه‌یه و، له ڕێی سنعه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه گرنگترینی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
قورئانی حه‌كیمیش ئیعجازێكی ئه‌وتۆی پێ به‌خشراوه كه ته‌عبیر له‌م حاڵ و گوفتاره‌ی په‌پووسڵێمانه بكات!
* * *
سه‌رچاوه:
كلیات رسائل النور – مجلد (اللمعات) ص (422-424). تألیف: بدیع الزمان سعید النورسی. ترجمە: إحسان قاسم الصالحی. الگبعە اڵاولی 1993 استانبول. په‌راوێز: (1) مه‌بـــه‌ســـت “ڕه‌ئفـــــه‌ت “ه، كــــــــه لـــــــه پرســــیار كردن‌دا زۆر به‌غیره‌ته و، كه‌چی لـــه نووســـینــــه‌وه‌ی په‌یامه‌كــــانیشـدا سستی و ته‌مبه‌ڵی ده‌نوێنێت! (دانه‌ر)
(تێبینیی وه‌رگێڕ):