14/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د.به‌شیر به‌توندی ئیدانه‌ی قه‌سابخانه‌ی عه‌لمانییه كوده‌تاچییه‌كانی میسر ده‌كات و به‌سه‌ربڕینی دیموكراسی ناوی ده‌بات
مامۆستایه‌كی ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی قه‌سابخانه‌ی عه‌لمانییه كوده‌تاچیه‌كانی میسر ده‌كات كه به‌هاوكاری سووپای ئه‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی سڤیل له لایه‌نگرانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی وڵات و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌هه‌زاران كه‌سیان لێ شه‌هید و بریندار و ماڵ‌وێران كردن.
د.به‌شیر خه‌لیل حه‌دداد، مامۆستای ئایینی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كوده‌تاچیه‌كانی میسر به‌هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان له تاوانێكی تری قێزه‌ونیاندا هێرشیانكرده سه‌ر لایه‌نگرانی سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لادراو (محه‌مه‌د مورسی) سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراو له هه‌ردوو گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و نه‌هزه له‌قاهیره‌ی پایته‌خت و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ شه‌هید و بریندار كردن.
رونیشیكرده‌وه: كوده‌تاچییه تاوانباره‌كان لاپه‌ره‌یه‌كی تری ره‌شی خۆیان هه‌ڵدایه‌وه و قه‌سابخانه‌یه‌كی خوێناویان به‌رپاكرد دژی خه‌ڵكێكی سڤیل كه خۆپیشاندانێكی ئارام و شه‌رعیان ئه‌نجام دابوو وه داوای مافی میلله‌ت و شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد، بۆیه زۆر به‌توندی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین و ناڕه‌زای خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی كه دژ به مرۆڤ و (بنه‌ماكانی دیموكراسی ) و ئیراده‌ی خه‌ڵكی میسر كه ده‌نگیان بۆ سه‌رۆك مورسی داب‌و ئه‌نجام درا.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م رژێمه سه‌ربازییه‌ی میسر ئارامیان نه‌ما له‌سه‌ر داوكاری خه‌ڵكێكی سڤیل له‌كاتێكدا كه د.مورسی له‌ده‌سه‌ڵات بوو خه‌ڵكانێك دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانیان كرد كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی مورسی فه‌رمانی به سوپا و پۆلیس نه‌كرد كه‌ئازاریان بده‌ن یان به ئه‌نجامدانی قه‌سابخانه بڵاوه به‌خۆپیشاندانه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه دیكتاتۆرییه‌كه‌ی ئێستا ده‌نگی ئازادی خه‌لكی پێ قبول نه‌كرا و ته‌حه‌مولی نه‌كرد و ئه‌و كاره ناره‌واو دیكتاتۆرییانه‌ی كه شۆرشیان له دژی به‌رپاكرد ئه‌مان زیاتریشیان ئه‌نجامدا.
راشیگه‌یاند: ئه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته دووفاقیه‌یه كه دووروه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی ئه‌مرۆ له زۆر شوێنی جیهان له سیاسه‌ته‌كانیاندا دژ به میلله‌تان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ماموستا ئایینیه ده‌شیوت: ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی لایه‌نگرانی د.محه‌مه‌د مورسی ناشه‌رعی و نایاسایی بێت كه گوایه دژی ئاساییشی وڵاته و ده‌یشێوێنێت، ده‌بوایه هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا خۆپیشاندانه‌كه‌ی دژی مورسیشیان قبوڵ نه‌كردایه و بڵاوه‌یان پێ بكردنایه چونكه دژی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و شه‌رعی بوو وه ئاژاوه و فیتنه‌شی لێ كه‌وته‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه پشتگیری‌یان لێ بكه‌ن و كوده‌تای نا شه‌رعی و نایاساییشیان بۆ ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و خواستی جه‌ماه‌وه‌ر بوو و سوپا جێبه‌جێی كرد، ئه‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا چییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌م ملیۆنه‌ها خه‌ڵكه جه‌ماوه‌ر و میلله‌تی میسر نین؟ ئه‌مانه‌ش خواستیان نیه؟ ئه‌ی خۆ له مۆزه‌مبیق نه‌هاتوون و داوای ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و رووداوه‌ی میسر به‌زوڵم و سه‌ربڕینی دیموكراسی ده‌زانم له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی لاف و گه‌زافی دیموراسی لێده‌ده‌ن ئه‌نجامدرا، ده‌بوو ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازی و نه‌یاره‌ش چاوه‌ڕوان بان تاكو مورسی چوار ساڵه‌كه‌ی خۆی ته‌واو ده‌كرد یا به‌لانی كه‌م ساڵێك ودووانی ته‌واو بكردایه و مه‌جالی هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێكیان پێبدابوایه ئه‌وكات له‌رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر رایان له شێوازی حوكمه‌كه‌ی نه‌بوایه ئاڵوگۆرییان به ده‌سه‌ڵات بكردایه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵێكی سه‌رۆكایه‌تی هیچ مه‌جالێكی پێنه‌درا بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات كه‌چی كردوه‌و چی نه‌كردووه، به‌ڕاستی ئه‌مه دادپه‌روه‌ری نییه تۆ حكوم له‌سه‌ر كه‌سێك بده‌ی كه هێشتا چاره‌گێك ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی ته‌واوی نه‌كردووه، ئه‌مه زوڵمێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی بوو دژ به یاسا‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك. وه ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه هه‌مومان ده‌یزانین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كوده‌تاكه ته‌واوكه‌ری شۆرشه له ناخی خۆیان ده‌زانن كه وا نیه و زوڵم كرا به‌ڵام خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌لتوری ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان و بنه‌ماكانی دیموكراسی له سیستمی سیاسی‌دا.