07/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حسێن عەواد: دژایەتی دانانی مالیكی بەفەرماندەی حەشدی شەعبی
حسێن عەواد وتەبێژی لیستی ئەحرار لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند "بەهیچ جۆرێك ڕازینابین، كە نوری مالیكی بكرێتە سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی، چونكە بەهۆی سیاسەتی تاكڕەوانەیو شۆڕبوونەوەی گەندەڵی بۆ ناو جومگەكانی دەسەڵات لەسەردەمی سەرۆكوەزیرانی مالیكی هۆكاری ئەو شكستە ئەمنیانە بوون كە بەرۆكی عێراقی گرتەوە".
ناوبراو، راشیگەیاندووە هۆكاری دروستبوونی حەشدی شەعبی مەرجەعە ئاینییەكان بوون نابێت هیچ كەسێك خۆی بەپاڵەوانو سەركردە حەشدی شەعبی بزانێت.
لەماوەی ڕابردووشدا دەنگۆی دانانی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار بەسەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی هەبوو ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەرزوو موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر دانانی مالیكی بەسەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی ڕەتكردەوە.