کۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی بۆ یەکەم جار لە شاری میونیخ
07/02/2015 نوسەر: bzavpress

کۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی بۆ یەکەم جار لە شاری میونیخ

ئەمڕۆ ، "مەسعود بارزانی"، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و "حەیدەر عەبادی"، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شاری میونیخی ئەڵمانیا كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوێك لەكۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان عێراق كراوە، هەروەها جەختكراوەتەوە، كە دەبێت پەلەبكرێت لەئازادكردنی شاری موسڵ،  هاوکات بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی پارێزگای كەركووك و پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا