مێركێڵ و عەبادی باس لە هاوکاریەکان ئەڵمانیا بۆ جەنگی دژ بە داعش دەکەن
07/02/2015 نوسەر: bzavpress

مێركێڵ و عەبادی باس لە هاوکاریەکان ئەڵمانیا بۆ جەنگی دژ بە داعش دەکەن

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند سوپا لەزۆربەی ناوچەكانی عێراق سەركەوتنی بەدەست هێناوەو توانیویەتی سەركەوتن بەسەر داعشدا بهێنێت، هاوكات داوای هاوكاری زیاتر لەئەڵمانیا‌و وڵاتانی ئەوروپا كرد.

عەبادی، عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستی بە یارمەتی هەیە دەشڵێت : ئێمە پێویستمان بە ئەزموونەكانی ئەڵمانیا بۆ ڕاهێنانی هێزە سەربازییەكانی هەیەو بێرڵینیش بەڵێنێكی باشی لەم پەیوەندییەدا پێ داوین.

سەبارەت بە موسڵی و هەماهەنگی لەگەڵ كوردەكانیش سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد ئەوان نایانەوێت بچنە شەڕێكەوە كە ئایندەی نادیاری هەیە‌و ئاكامەكەی چی دەبێت، تەئكیدی لەوە كردەوە كە لەئێستادا داعش ئەو هێز‌و توانایەی جارانی نەماوە‌و شكستی خواردوە،بەرنامەیەكی گشتگیرو تۆكمەمان بۆ هێرش بۆسەر مووسڵ و ئازادكردنی ئەو شارە بەدەستەوەیە .