07/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چڕبوونەوەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن لە ناو موسڵ
سەرچاوەیەكی ناوخۆی پارێزگای نەینەوا ئاشكرایكردوە: لەدرەنگانێكی شەوی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن داعشیان لەناوچە دارستانیەكان و غەزلانی و بیابانەكانی راست و چەپی شاری موسڵیان بۆردمانكردوە.
هاوکات ئەوەشی رونكردوەتەوە:ئەو بۆردومانەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن بەشێوەیەكی ورد كۆبوونەوەی داعشی كردوەتە ئامانج و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانیش ژمارەیەی زۆر داعش كوژراو برینداربوون كە بەزیاتر لە 35 كوژراو دادەنرێت.
چڕبوونەوەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن دەگەڕێتەوە بۆ دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی سوتاندنی فڕۆكەوانی ئوردنی" مەعاز كەساسبە " دێت لەلایەن داعشەوە