06/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گەیشتنی چەکی دژە تانكی ئیتاڵی بەدەستی پیشمەرگەی کوردستان
گەیشتنی چەکی دژە تانكی ئیتاڵی بەدەستی پیشمەرگەی کوردستان .
پێشتر فەرەیدوون جوانڕۆیی، بەرپرسی میحوەری خازری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەكی ئیتاڵی لە جۆری (80 و 60)ی دژە تانكی ئیتاڵی، گەیشتووتە میحوەری خازر. ئەوەشی ڕوون كردەوە، پێشمەرگە چەند ڕۆژێكە دەستی بە ڕاهێنان لە سەر ئەو جۆرە چەكانە كردووە و چەند پۆلێكی پێشمەرگە مەشق كردنیان لە سەر ئەو چەكانە تەواو كردووە، پێشمەرگەكانی دیكەش مەشق لەسەر ئەو چەكە دەكەن.
دوای تەواو بوونی مەشق كردن لەسەر ئەو چەكانە، لە بەرەكانی شەڕ لەو میحوەرە، لە دژی تانك و زرێپۆشەكانی چەكدارانی داعش بەكار دەهێنرێن.