06/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاماده‌یی ده‌ربڕینی لەبارەی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سووریا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: هێزی پێشمه‌رگه هێزێکی نه‌ته‌وه‌ییه و بێتوو فه‌رمانی له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ ڕۆیشتنی ئه‌م هێزه به‌ره‌و هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له کوردستانی سووریا پێ بگات، به بێ سێ و دوو وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
هه‌ڵگورد حیکمه‌ت له لێدوانێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه که هێزکی نه‌ته‌وه‌ییه بێتوو فه‌رمانی له لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ری گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌وه پێ بگات، ئاماده‌ی وه‌ڕێکه‌وتن بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستانی سووریا ده‌بێ و بێ سێ و دوو ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جی ده‌کات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە : هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌ڕێکران بۆ کوردستانی سووریا وه‌ک جاری پێشوو پێویستی به داخوازی فه‌رمی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی سووریا له حوکمه‌تی هه‌رێم هه‌یه و شێوه‌ی به‌ڕێکرانیان به‌سراوه‌ته‌وه به ئیمکانات هێزی به‌رده‌ست له کاتی دیاریکراو هه‌یه.
هه‌ڵگورد حیکمه‌ت راشیگه‌یاند؛ بێت‌و داعش هێرش بکاته سه‌ر حه‌سه‌که، ئۆپراسیۆنی زه‌مینیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به‌دوور له چاوه‌ڕووانی نییه.