06/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەپەگە "موعاز ئەلکساسیبە" شەھیدی کۆبانێ یە
یەکینەکانی پاراستنی گەل ھاوخەمی بۆ گەلی ئوردن دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن( موعاز ئەلکساسیبە)، شەھیدی کۆبانێ یە.
ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی كۆبانی كوشتنی فڕۆكەوانە ئوردنییەكە ئیدانە دەكاتو جەختلەوە دەكاتەوە كە ئەو كردوەتوەیە ئەوە دەگەیەنێت روبەڕووبونەوەی تیرۆر لەرووی نێودەوڵەتیەوە بەپێی پێویست نیە و هەڕەشە ومەترسیەكان بەرامبەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی زیاتر دەبن.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، کوشتنی فرۆکەوانی ئوردنی موعاز ئەلکساسیبە کە لە لایەن داعشەوە بەشیوەیەکی دڕاندانە سوتێنرا، ئیدانە دەکات، ڕایدەگەیەنن ،( ئەکساسیبە) لە کۆبانێ ئەرکی خۆی بە ئامانج گەیاندووە و بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشی کردووە، لەپاڵ فرۆکەی ھاوپەیمانان، بۆیە ” موعاز ئەلکساسیبە “شەھیدی کۆبانێ یە.