پێناچێت زۆرێکمان ناوی ئایتوڵڵا مەردویخمان بیستبێت.. کە فەیلەسوف و سەرکردە و ڕۆشنفکر و ئاتوڵڵا و ئەندازیارو و فیزیاناس و زۆرێکی تری زانستەکانی دنیا لەم پیاوەدا کۆبۆتەوە ، بێجگە لەوە زمانی عەرەبی و ئنگلیزی و فارسی و تورکی و رووسی .. هەندێك دەڵێن فەرەنسیشی زانییوە...
ئەم پیاوە ناوی شێخ محمدی کوڕی شێخ عەبدول موئمینی مەردوخی یە باوکی ئیمام جومعەی مزگەوتی گەورەی سننە بووە، شێخ محمد مەردخی لەقەبەکەی ناسراوە بووە بە "جمالەدین" لەساڵی ١٨٧٨ زاینی لەشاری سننە لەدایك بووە لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا وەفاتی کردوە واتا ساڵی ١٩٧٦ زاینی هەر لە شاری سننە گیانی سپاردوە.
ئایەتوڵڵا مەردوخی شیعەکانی ئێران ٥ جار هەوڵی تیرۆرکردنیان داوە ، بەڵام سەرکەتوو نەبوون .. هەر بۆ ئەوەی شیعەکان بەدرۆ بخاتەوە چۆتە "قوم " پلەی ئایەتوڵڵاهی هێناوە چەند جار رووبەرویان بۆتەوە لە موناقشەی گەرموگور و یا خافتنی شیعەو سوننەدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە..
یەکێك لە ووتە بەناوبانگەکانی مەردوخی بەرانبەر بە شیعە .. گوایە کە شیعە ووتویەتی ئەم قورئانەی ئێستا دەستکاری کراوە ، قورئانە راستیەکە لای ئیمامی زەمانە ئیمای مەهدی..!، ئەویش لەوەڵامدا ووتویەتی تاوانبارترین و دزترین کەس لەسەر ئەم زەوییەدا ئیمامەکەی ئێوەیە کە مەهدییە، چونکە بە درێژایی مێژوو ئەم قورئانەی بۆ لە ژێر زمەیندا شاردۆتەوە و ئاشکرای نەکردوە..!
هەر لە خزمەتی باوکیدا .. زانستی قورئانەوانی و فەرمودەو انی ، نحو سەرف و فەلەك و هەندەسەی و حساباتی خوێندووە، پاشان توانیویەتی زانستەکانی تر بخوێنیت لە ئیرانو شام و میسر و ووڵاتانی تری چواردەوردا لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا ئیمام جومعەی شاری سننە بووە کە باوکی ڕێگەی پێداوە!..
مەردوخی- نازناوی بنەماڵەکەیانە کە لە ووڵاتی شامدا بە درێژای مێژوو ئەمیر بوون ، کە بنەڕەتیان دەگەرێتەوە بۆ ئەمیر محمدی مەردوخ لە شام لەسەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبیوە لەوێ نیشتەجێ بوون..
پاشان هاتوونەتە ناوچەی هەورامان بۆ بانگەوازو ئیسلامی و ڕاستکردنەوەی چەمکی ئەهلی سوننەت وجەماعە.. لەبنەمەڵەکەیاندا قاضی گەورەی تێدا هەڵکەوتوە بەوهۆکارە هاتونەتە ناوچەی هەرامانو دروستکەری ناوچەی "دەگا شێخانن "لە ناوچەی کانی کوردستانی رۆژهەڵات
نزیك شاری مەریوان، پاشان ناوچەی تیلەکۆیان ئاوەدان کردۆتەوە چوونەتە سننە نیشتە جێ بوون..
شێخ محمد مەردوخی لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا یەکەم کەس بوو کە جاپخانەی هێناوتە ناوشاری سننەو یەکەم رۆژنامەی چاپ کردوە بە ناونیشانی دەنگی یەکگرتوو"ندای اتحاد"
مەردوخی دروستکەری یەکەم ئەنجومەنی کوردی دروست کرد بەناوی هاورێیتیی، لە دوای ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر رووی تێکرد کردیە یەکەم حیزبی کوردی بە ناونیشانی حیزبی ترقی و تهذیب الخلاق .. کە بەهێزترین حیزب بوون لەسەردەمی قاجەری و پەهلەویەکاندا..
یەکێك لە ووتە گرنگەکانی بۆ جیهانی ئیسلامی کە باس دەکرێتەوە کە وویستویانە شیعەکان تیرۆری بکەن لە کۆتایی تەمەنیدا لە ماڵی شێخ
'فضلڵڵاهی نوری" دەبێت لەتاران ، پێدەڵێن تۆ زمانی رووسی باشە بۆ ناچیتە سەفارەتی رووسی لەوێ بتپارێزن، لەوەڵامدا دەڵێت : ٧٠ ساڵە خزمەت بە ئوممەتی ئیسلامی دەکەم ، ئێستا خەڵکی بڵێن لە ترسی گیانی خۆی پەنای بردە بەر کافران ئەی لای خوا چۆن وەڵام بدەمەوە ، من ئەو کارە ناکەم و تەمەن بەدەست خوای گەورەیە.. گەڕایەوە بۆ سننەو بەسەربەرزی، خەڵکی شاری سننە لە جواردەوری بوون تا لە تەمەنی ٩٨ ساڵی بە هۆکاری پیری گیانی سپارد.
مەردوخی خاوەنی زیاد لە ١١٥ پەرتوکە .. بێجگە پەرتوك خاوەنی زیاد لە ٦٠٠ رسالەو نامیلەکەیە..
گرنگترین پەرتوکی کتێبی مێژووی کوردو کوردستانی مەردوخییە ، کە سوپاس بۆ خوا یەکەم شەرفی بە کوردی کردنی ئەم پەرتوکە باوکی من بوو لە ساڵی شەستەکاندا لە شاری سەننەدا بە دەستی لە شێخ محمد مەردوخی وەرگرتوە، ڕێگەی دابوو خودی خۆی بە حاکم عەبدولکەریمی باوکم کە وەریگێرێتە سەرزمانی کوردی توانی لە ساڵی ١٩٩٢ بە چاپی بەگەیەنێت، کە پێشتر رێگەی پێنەدرابوو..