05/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەرەنسا ٨ کەسى بەتاوانى پەیداکردنى چەکدار بۆ داعش دەستگیرکرد دەکات
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رایگەیاند: هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایشی وڵاته‌که‌ی 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی کارکردن له تۆڕێـکدا که هه‌ڵده‌سـتێت به په‌یداکردنی که‌سانی شه‌ڕکه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ سوریا تاوه‌کو شه‌ڕ بۆ کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان بکه‌ن.
بێرنارد کازێنوڤ وه‌زیری ناوخۆ هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ئاشـکراکرد و گوتی ئه‌و گومانابارانە له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پاریس و شاری لیۆن ده‌سـتگیرکران. گوتیشی ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندیـیان به هێرشه‌کانی 7 و 9 ی مانگی یه‌که‌وه نیـیه.
ده‌سـتگیرکراوه‌کان له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی دژه تێرۆره‌وه لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، فه‌ڕه‌نسا یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی که به سه‌دان که‌سی په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه له سوریا و عێراق.