14/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد دواخرا
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته دوا ده‌كه‌وێت و له‌وانه‌یه هه‌تا ١٠ی ئه‌یلوولی داهاتوو ساز بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاند كه به‌هۆی هه‌ندێ گرفتی ته‌كنیكی له میكانیزمی ئاماده‌كاری و لیستی به‌شداربووان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دوا بكه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بێت، سه‌باره‌ت به دواخستنی كۆنگره‌كه گوتی "به‌هۆی هه‌ندێ گرفتی ته‌كنیكی، له‌وانه‌یه كۆنگره‌كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته دوا بكه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواستێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنگره‌كه و هه‌تا ئێستاش نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س داخوازی به‌شداربوونی له‌و كۆنگره‌یه خستووه‌ته روو، بڕیاریشه هه‌تا ١٠ی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌و كۆنگره‌یه له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بڕیاره له‌سه‌دا ٤٠ی رێژه‌ی به ئه‌ندامبوون بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌رخان بكرێت. رێژه‌كه‌ی تریش بۆ كه‌سایه‌تیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاربوو یه‌كه‌م كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ٢٤ی ئاب له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
باس‌نیوز