05/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئوردن لە تۆڵەی "مەعاز ئەلكەساسبە" رێشاوی‌و كەربولی لەسێدارەدا
سه‌رچاوه‌یەکی ئاسایشی ئوردن وتی، ساجده ڕیشاوی شارومه‌ندی عه‌ره‌بستانی سه‌ر به تاقمی چەکداری داعش که له پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 2005 له ئه‌مانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ن فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، ڕۆژی چوارشه‌مه لەسێدارەدرا.
رێشاوی لەساڵی 2006 بە بەشداریكردن لەتەقاندنەوەی سێ هۆتێل لەعەمان لەساڵی 2005 كە كوژرانی 60 كەسی لێكەوتەوە، ئیدانەكراو داعش پێش دوو هەفتە لەمەوبەر داوایكردبوو لەبەرانبەر رۆژنامەنووسی ژاپۆنی گۆتۆ ئازادی بكات، پێش ئەوەی لەسێدارەی بدات، بەڵام ئوردن ئازادكردنی ئەو ژنەی بەستبووەوە بەئازادكردنی ئەو مەعاز كەساسبیە، واتە ئەو فڕۆكەوانەی لە 24ی مانگی 12ی رابردوو پاش كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەی لەكاتی بۆمبارانكردنی پێگەی توندڕەوەكان لەشاری رەققەی سوریا، دەستگیركرابوو.
هەروەها هاوڕێی ڕیشاوی، زیاد که‌ربولی ئه‌ندامی عێراقی ئەلقاعیده به‌رپرسی په‌لاماره‌کانی سه‌ر ئوردنن و چه‌ند که‌سی دیکه له سێداره ده‌درێن. که‌ربوولی له ساڵی 2006 دا ده‌سبه‌سه‌رکرا و پێنجه‌می مارسی 2007 له لایه‌ن دادگای ئاسایشیی وڵاتی ئه‌رده‌ن فه‌رمانی له‌سێداره‌درانی بۆ ده‌رچوو .