عەبادی لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی کورد داین
04/02/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی کورد داین

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، جەختیكردۆتەوە، كە لەگەڵ كورد گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ لەناوبردنی داعش، كردنە دەرەوە لەو خاكەی دەستی بەسەردا گرتوە.

عەبادی رایگەیاندوە، كورد وەك برا سەیردەكەین لە عێراق، ئازادن لە هەڵبژاردنیان لە عێراق دەمێنەوە یان سەربەخۆی رادەگەینن، ئەو خاكەی كە ئێستا داعش داگیریكردوە دەدرێتە كورد لەئەگەری جیابونەوەیان لە خاكی عێراق.

ئەو ناوچانەی عەبادی باسیكردوە، لە دوایی كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ناوچە كوردستانییەكانی پاراستەوە، ماوەی چەند مانگێكە لە پێناو ئەو خاكانەدا دەچەنگێت.