سوپای تورکیا ناوچە سنوریەکانی باکووری کوردستانی بۆردومان کرد
04/02/2015 نوسەر: bzavpress

سوپای تورکیا ناوچە سنوریەکانی باکووری کوردستانی بۆردومان کرد

سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی شەمزینانی لە باکوور بۆردومانکرد. ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی “ھەپەگە” رایگەیاند: سوپای تورکیا شەمزینان و جۆلەمێرگی باکووری کوردستانی بەسودوەرگرتن لە فرۆکەی “کوبرا” بۆردومان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، فرۆکەکانی سوپای تورکیا گردی شەھید ھاوین و ناوچەی ئۆلیارایان بۆردومان کردوە، لە ڕێگە فرۆکەی بێ فرۆکەوانیشەوە ناوچەی “گۆست”و “ئاری” لە سنوری شەمزینان بۆردومان کردووە.بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی “ھەپەگە” لەلایەکی دیکەشەوە سوپای تورکیا ناوچە سنوریەکانی شاری “زاب”یان بۆردومان کردوە.