04/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌سعود بارزانی: نه له داعش خۆش ده‌بین نه له‌وانه‌ی هاوكاریان بوون
مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: متمانه‌ی به توانای شكستپێهێنانی داعش هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دان به‌وه‌دا ده‌نێت، ئه‌و شەڕە له شەڕی پێشوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن قورس تر و جیاوازتره.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌ن رایگه‌یاند: تائێستا له ریزی هێزه‌كانی پێشمەرگە 800 كەس شه‌هید بوونە
مه‌سعود بارزانی له‌و دیمانه‌یه‌دا وتی: باجه‌كه قورسه، به‌ڵام ده‌بێت بدرێت، چونكه به‌رگرییه له بوون و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌رێمی كوردستانیش روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕبڕه‌ی پشتی داعشمان شكاندوە و (17) هه‌زار كیلۆمه‌ترمان ئازادكرده‌وه كه داگیریان كردبوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، كه كوژراوەكانی رێكخراوی داعش له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر له (3000) كه‌سه، به به‌غدا و لایه‌نه‌كانی تریشیان راگه‌یاندوه كه ئاماده‌ن بۆ چونه‌ناو شه‌ڕی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ داعش چه‌كی قورسمان پێبدرێت كه زۆرمان پێویسته.