داعش بەشێوازێكی مەترسیدار فڕۆكەوانە ئوردنییەكەی كوشت
04/02/2015 نوسەر: bzavpress

داعش بەشێوازێكی مەترسیدار فڕۆكەوانە ئوردنییەكەی كوشت

پێگه‌ی سكای نیوز به‌ پشت به‌ستن به‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ ئینته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش مه‌عاز ئه‌لكساسبه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنیه‌كه‌ی سوتاندووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش شێوازێكی نوێی كوشتنه‌ دوای كرده‌وه‌ی سه‌ربڕین كه‌ داعش له‌سه‌ری راهاتوه‌.

لەمانگی 12ی ساڵی رابردوو رێكخراوی داعش لەشاری رقەی سوریا فڕۆكەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان خستەخوارەوە كە فڕۆكەی ئوردون بوو، فڕۆكەوانەكەشی كە مەعاز ئەلكەساسبە بوو دەستگیر كرد كە بە پەرەشود خۆی لەفڕۆكەكە خستبووە خوارەوەو كەوتنە ناو چەكدارانی داعش.