03/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل عەبدولمەهدی: لە داهاتوویەکی نزیکدا رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا وهەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا وهەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رەتیشیکردەوە، هیچ رێککەوتنێکی نهێنێ هەبێت لەوبارەیەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ، ئەمڕۆ لە ساردانێکیدا بۆ شاری کەرکوکی لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە کێڵگەی نەوتی خەبازەیان لە مەلا عەبدوڵا بەسەرکردەوە، کە هەینیی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانکردبوە سەری.
رایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەمان، بەسەرکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان و پشتگیری وەزارەتە بۆ کەرتی نەوت لە شارەکە.
سەبارەت بە رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و هەرێمیش، وتی: بەم نزیکانە رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو وتیشی، ، دوای چاککردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک، دەتوانین بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەو شارە بۆ (800) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکەینەوە.