01/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دووهەمین بارمتەی ژاپۆنێ لەلایەن داعشەوە کوژرا
شەوی ڕابردوو ڕێكخراوی داعش بە بلاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند کە دووهەمین بارمتەی ژاپۆنی کوشتووە.
"یاسۆ هیدە ناكایاما"ی جێگری وەزی دەرەوەی ژاپۆن كە بە سەرۆكایەتی شاندێك بە ئامانجی چاودێری وتووێژەكان لەگەڵ داعش سەردانی ئوردن یان كردوە دوێنێ ڕایگەیاند كە ھەوڵ لە پێناو ڕزگار كردنی ئەو ژوڕنالیستە ی ولآتەكەی هیچ دەرەنجامێكی نەبووە.
داعش بۆ ئازادكردنی "گۆتۆ" و بارمتەیەی ژاپۆنی دیكە بە نێوی ھارونا یوكاوا داوای دووسەد ملوێن دۆلاری لە ژاپۆن كردبوو، بەلآم ڕۆژی شەممەی ڕابردوولە گرتەیەکی ڤیدۆیدا بلآوكرایەوە كە تێیدا گۆتۆی بە وێنەیەك لە یۆكۆئاوای سەربڕاوی بە دیار دەخست.