01/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی به فه‌رمی بانگهێشت کراوه بۆ کۆنفرانسی "میونشن بۆ ئاسایش"
مەسعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی به فه‌رمی بانگهێشت کراوه بۆ کۆنفرانسی "میونشن بۆ ئاسایش"، کۆنفرانسەکە بە بەشداری زیاتر لە 30 سەرۆک و سەرۆک وەزیران و نوێنەری وڵاتانی جیهان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی رایگەیاند: سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسی "میونشن بۆ ئاسایش" بە فەرمی داوایان لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە که ڕۆژانی 6-8ی ئەم مانگە،له ئا‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: به پێی ئه‌و بانگهێشتنامهیە ، بڕیار دراوه بارزانی لە یەکێک لە پانێڵەکانی کۆنفرانسەکەشدا، وتارێک پێشکەش بکات.
فوئاد حوسێن رایگەیاند: تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە که سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداری دەکات یان نا.