داعش ١٠٠ ئەوەندەی تر زۆر و بەهێز بێت دەرەقەتی کورد ناییەت..
01/02/2015 نوسەر: bzavpress

داعش ١٠٠ ئەوەندەی تر زۆر و بەهێز بێت دەرەقەتی کورد ناییەت..


سەرەتا دەبێت دەولەی ئیسلامی ئەوە باش بزانێت کە کورد تینوی خاك و ئاڵاو سەربەخۆیی و رزگاریی و ئازادیی ومافەکانی نەتەوەیی خۆیەتی...
بۆ ئەم پێناوە لەسەردەمی خیلافەتی عوسمانییەوە خەباتی کردوە.. چەند جار لەو پێناوەدا چەندین سەرکردە وەك سمکۆ و قازی و ئەمارەتی لە دەست داوە، بەڵام بەردەوام بووە، خەباتی کردوە و چاو نەترس و ئازا و دڕ بووە .. ئەوە راستیەکی حاشا هەڵنەگرە نمونەی بەرچاوەکانی بۆ زانیاری هەمولایەك و داعشیش..

میر بەدرخانی گەورە
ئیبراهیمی میللی
میر محمدی سۆران
سەعید نەورەسی
شێخ مەحمودی حەفید
ئیبراهیم ئانانۆ
قازی محمد
محمود خانی دزڵی
مەلا مستەفا
صانەکانی هەورامان
شۆرشەکانی تری کورد لە رۆژهەڵات ، رۆژئاوا، باکور و باشور لە کۆن و نوێدا، ئەوەتەی بیری دەوڵەتی نەتەوەی دامەزراوە لە جیهاندا ئەم مۆدێلە باوە کە هەر لایە سنوری خۆی جیابکاتەوە و بیپارێزێت... تەنانەت لەسەردەمی خیلافەتی ئیسلامیەکانی تریشدا کورد بە کەسەوە نەلکاوە هەر خاوەنی سەربەخۆی بووە ، نەچۆتە ژێر رکێفی هیچ خیلافەتێکی ئیسلامیەوە.. لەوانە

-دەسەڵات ودەوڵەتی کوردی حەسنەوەی
-دەسەڵات ودەوڵەتی کوردی هەزبانی
-دەسەڵات ودەوڵەتی کوردی دیناوەری
-دەسەڵات ودەوڵەتی کوردی ئەیوبی
-دەسەڵات ودەوڵەتی کوردی سەلاجیقەکورد
بێجگە ئەو هەموو ئیمارەتە کوردیانەی کە هەمیشە سەربەخۆ بوون .. لە ئەردەڵانو بابان و سۆران و بۆتان و بادینان و بەرزان ... تاد

ئاخر داعش تۆ دەتەوێت چی بکەیت بە کورد .. بانگەوازی ئیسلامیە.. کوا کەسێکتان وەرن با موناقەشە بکەین، بزانم کەی بانگەوازی ئیسلامی ئاواییە؟ ئاخر ئەگەر دەڵێن ئێمە فەرقی کورد و عەرەب ناکەین کوا قیاداتی گەورەی کورد لەناو دەولەی ئیسلامیدا ؟.. یان هەمووی قەواعیدی پاکن و بەسەدان درا بە کوشت، ئێستاش ئەمە من بەشەڕی عەرەبو کورد دەزانم !..
دووبارەی دەکەمەوە عەرەبی شیعە کورد وەك جنۆکە تەماشا دەکات ، ئێوەی عەرەبی سوننەش وەك بەعسیەکان هەر تەماشای کورد دەکەن..

جا دەولەی ئیسلامی لە عێراق و شام .. بەخوا زەمینەی کوردستان زەمینەیەکی سەد لەسەد کوردییە بە کەسەوە نالکێت و هیودارم تێبگەن کە نە کوڕی کورد بکوژن و نە خۆشتان بدەن بە کوشت لەو پێناوەدا ، کورد نە لەبەعس ترساوە نەلە رژێمەکانی تریش لە ئێوەش ناترسێت و خەباتی خۆی بەردەوام دەکاتو خۆشتان ماندوو دەکەن و بە جەنگی لاوەکی و کوشتنی کوری خەڵکییەوە..

چۆن نەتانتوانی بەرانبەر بە ئافرەتانی کوبانی ببنەوە لە کۆتایدا دەرکرانە دەرەوە ئەو هەموو کورە کوردەشتان لەوێ لەبەرانبەر کوردا دا بەکوشت ، لە کەرکوکیش هەر وادەبێت، ئێوە هەوڵی نەوتتانە، نەك دینداری، ئێوە هەوڵی خاکتانە نەك ئیسلامەتی.. بەهەر حاڵ قسەم زۆرە و دەمەوێت لە رووی یەکێکتان بیکەم .. وامزانی شارستانیەتی ئیسلامی زیندوو دەکەنەوە .. زانکۆ و ئەکادیمیاکان بەرەو پێشدەبەن و ئومەتی "اقرا" زیاد لە شەش هەزار ئایەتی قورئان تەنها چەند ئایەتێکی جیهاد لە مێشکتاندا دەخولێتەوە بۆتە پرۆژەتان، کە بەشێکە لە ئیسلام .. بەڵام رەهەندەکانی ترتان هەموو فەرامۆش کردوە..

بە هەر حاڵ خەونە لە ئێستادا رووبەروی کورد ببنەوە.. نەك خەونە بەڵکو خەیاڵە.. کورد تینوی خاك و نیشتیمانی خۆیەتی..ئێوە هیچتان لەگەڵ کورد پێناکرێت، ئەگەر خاکەکەشی داگیر بکەن دڵنیابە لە شاخەکانەوە شۆرش دەست پێدەکاتەوە، کە ئەوەش لە توانای ئێوەدانیە ئاستەمە شارێکی کوردی بگرنە دەست.

کۆتا پەیامم بۆ داعش

فەرمانڕەوای خوای گەورە بەزۆرناسەپێنرێت، بەڵکو ئەگەر خەڵکی زۆر خۆشحاڵ نەبن بەو فەرمانڕەوایە خوای گەورە نایبەخشێت، نمونەی مەککەو تایف و بەحرەین و عێراق لەبەردەستدایە کە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) چوەلای خەڵکەکەی و شیکاری فەرمانڕەوای خوای گەورەی بۆ کردن و هیچیان وەریان نەگرت، لە کۆتایدا هەواڵی دایە "ئەوس و خەزرەج" کە دوو گەل و هۆزی بنەڕەتی شاری مەدینە بوون یەکسەر بێ دوودڵی وەریان گرت، هەموو دەزانین سەرەتای حوکومەتی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) فەرمانڕەوایەکەی لەوێوە سەرچاوەی گرتوە...
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بگەیەنم کە دەسەڵاتی خوایی نیعمەتە وەك هەموو نیعمەتەکانی تر ئەگەر خەڵکی سوپاس گوزاربوون لەسەری پێیان خۆش بوو.. ئەوا خوای پەروەردگار پێیاندەبەخشێت، ئەگەر ئارەزوو مەندنەبوون ئەو خوای گەورە تەنها لە قیامەتدا تۆڵە لەوانە وەردەگرێت کە ڕێگری فەرمانڕەوای خوای گەورەن..( لَئِنْ شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ)( إبراهيم:٧)..( سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه‌ بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته‌ ئیتر تۆڵه‌ و سزای من زۆر به‌ ئازار ده‌بێت.).

ئەوی لە بەر دەستاندایە لە ناوچە سوونییەکە بیپارێن و نمونەیەکی جوانی خیلافەتی ئیسلامەتی تێدا دروست بکەن .. نەك خەریکی پرۆژەی مەرگ بن .. لە هەمان کاتدا دەتانتوانی کورد بکەنە باشترین دۆستی خۆتان ، بۆ نەتانکرد سیاسەتی چەوتی خۆتان بوو.