ئەردۆغان: تەنها 7 رۆژنامەنووس لە تورکیا زیندانین کە هەمووشیان تاوانبارن
01/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەردۆغان: تەنها 7 رۆژنامەنووس لە تورکیا زیندانین کە هەمووشیان تاوانبارن

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنی ،  تەنها 7 رۆژنامەنووس لەم وڵاتەدا زیندانین کە بەهۆی ئەنجامدانی تاوان دەستگیر کراون.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە لیژنەی رۆژنامەنووسان لە ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لە میانەی ساڵانی 2012و 2013، تورکیای بە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسان لە جیهان زانیوە.
لەساڵی رابردوودا راگەیەنرابوو کە 49 رۆژنامەنووس لە تورکیا بە تۆمەتی تاوانی دژە حکومیی وەک، خیانەت و کاری تێکدەرانە زیندانی کراون.