له یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا 2015 هه‌ڵبژارده‌ی ئوستوڕالیا توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور بباته‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جار ببێته پاڵه‌وانی جامه‌كه .
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی یارییه‌كه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به‌باشی ده‌ركه‌وت به‌لاَم نه‌یتوانی مه‌ترسی دروست بكاته سه‌ر گۆڵی ئوستوڕاڵیا . دواتر ئوستوڕاڵیا وورده وورده به‌هێزی خۆی ده‌رخست و توانی له خوله‌كی 42 ی یارییه‌كه له‌ڕێگه‌ی لۆنگ یه‌كه‌م گۆڵی خۆی و یارییه‌كه تۆمار بكات و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌سودی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت .
له گێمی دووه‌میش كۆرییه‌كان باشتر ده‌ركه‌وتن و له به‌رامبه‌ردا ئوستوڕاڵیه‌كان خه‌ریكی به‌رگری كردن بوون و ده‌یانوویست ئه‌و تاكه گۆڵه‌یان بپارێزن و یارییه‌كه هه‌ر به‌و ئه‌نجامه ببه‌نه‌وه ، له كۆتا ساته‌كانی یارییه‌كه له‌كاتێكدا ئوستوڕاڵیه‌كان ئاماده‌ی ئاهه‌نگ گێڕان بوون بۆ بردنه‌وه و به‌پاڵه‌وان بوون ، به‌لاَم له خوله‌كی 91 هۆنگ مین سۆن گۆڵی یه‌كسانی تۆمار كرد و كۆریای گه‌ڕانده‌وه ناو یاریگا .
له دوو گێمی زیاد كرا‌و دا ئوستوڕاڵیه‌كان باشتر ده‌ركه‌وتن و هه‌ر ئه‌وانیش بوون گۆڵی پێشكه‌وتن و بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد . ئه‌وه بوو له خوله‌كی 104 ترویسی گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی ئوستوڕاڵیای تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات و ئوستوڕاڵیا بۆ یه‌كه‌مین جار توانی ئه‌م جامه به‌ده‌ست بهێنێت له كیشوه‌ری ئاسیا .