14/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"یه‌كێتی كۆمسیۆن ده‌داته دادگا"
له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نوسراوێکیان،سه‌باره‌ت به‌ساخته‌کاری له‌تۆماری ده‌نگده‌ران مه‌ڵبه‌ندی 3 هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕووبه‌ڕوی دادگا ده‌کاته‌وه.
نه‌قیب حه‌مید جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕاگه‌یاند "كۆمسیۆن چه‌ند ژماره‌یه‌كی جیاوازی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ولێر خستووه‌ته‌ڕوو، جارێك وتیان ژماره‌كه 991 هه‌زار و 960 كه‌سه كه‌چی دواتر لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد و ده‌ركه‌وت هه‌شت هه‌زار له‌و ژماره‌یه كه‌متر بوو".
جێگره‌كه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له دوو ناوه‌ندی سه‌ره‌كی كۆبۆنی خۆراكی هاوڵاتیاندا ئه‌نجاممانداوه، ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا له‌نێوان ئه‌و دوو ناوه‌نده‌دا كۆبۆنی شه‌ش هه‌زار كه‌س دووباره بووه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌ش كرد كه هێشتا كۆمسیۆن وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی نه‌داونه‌ته‌وه، بۆیه "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نووسراوێكی ترمان ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كردووه".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه له دادگای ئیداری سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمسیۆن تۆمار ده‌كه‌ین".
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نووسراوێكی چوار خاڵی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه و كێشه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌رانی خستووه‌ته‌ڕوو،وه تانه‌ی له تۆماری ده‌نگده‌ران داوه و ئه‌و خاڵانه‌شی ده‌ستنیشان كردووه كه به‌بڕوای ئه‌وان ساخته‌كاری تێدا كراوه.