31/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێویسته هه‌رێم داهاتی گومرگ‌و فڕۆكه‌خانه‌و خاڵه سنوریه‌كانیش ڕاده‌ستی به‌غدا بكات
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق بهگشتیو بۆ كورد به‌تایبه‌تی، چونكه له‌پرۆژه‌یاساكه‌دا پشكی (17%)ی هه‌رێم دیاریكراوه، ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ستراوه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، چونكه به‌گوێره‌ی بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆی دیاریكراوه وه‌ك خۆی هه‌نارده‌ی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌رێم كه‌متر هه‌نارده بكات، ئه‌وا ناردنی بودجه گۆڕانكاری به‌سه‌رادا دێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكات له‌بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتوه، پێویسته ههرێمو به‌غدا پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان بن، هه‌رلایه‌ك وه‌ك پێویست ڕێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه نه‌بێت، وتیشی:"ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرد، ئه‌وا به‌غدا به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم كه (17%)یه ڕه‌وانه ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته هه‌رێم داهاتی گومرگ‌و فڕۆكه‌خانه‌و خاڵه سنوریه‌كانیش ڕاده‌ستی به‌غدا بكات".