بۆردومان کردنی چەند ناوچەیەکی سنوری شەمزینان و جۆلەمێرگ لە لایەن سوپای تورکیاوە
31/01/2015 نوسەر: bzavpress

بۆردومان کردنی چەند ناوچەیەکی سنوری شەمزینان و جۆلەمێرگ لە لایەن سوپای تورکیاوە

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی ھەپەگە رایگەیاند: چەند رۆژێکە سوپای تورکیا ناوبەناو ناوچە سنوریەکانی باکوری کوردستان بۆردومان دەکات، کە ئەو ناوچانە بەناوچەی پاراستنی میدیایی ناسراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ناوچەی “ئۆرامار” لە سنوری شاری “گوراستان و جۆلەمێرگ “یان لە باکوری کوردستان بۆردومان کردووە، بەڵام لەو بۆردومانانەدا زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، سوپای تورکیا ناوچەکانی “دێرک”و “گردی سیروس” و “ناوەندی شەھید رۆژین”ی لە شەمزینان بۆردومان کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە سوپای تورکیا “بیلیجان”و ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی زابی بۆردومان کردوە.