عەبادی ئازادکردنی ناوچەکان دەست داعش گەراندەوە بۆ هاوکاری عەشایری
31/01/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی ئازادکردنی ناوچەکان دەست داعش گەراندەوە بۆ هاوکاری عەشایری

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ  نۆجەیفی جێگری دووهەمی سەرۆک کۆمار، ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن چەکدارانی داعشی گەڕاندەوە بۆ سەر یارمەتیی عەشایر بە هێزەکانی عێراقی بۆئەوەی بوار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و بنیاتنانەوەی ناوچە زیان بینیوەکان فەراهەم بکرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کەلەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرکراوە، عەبادی و نۆجەیفی لەم دیدارەدا لەبارەی رەوشی سیاسیی و ئاسایشیی عێراق، بودجەی دارایی و پڕۆژەکانی چاکسازیی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرفتەکان لە بەشە جیاجیاکاندا وتووێژیان کرد.
عەبادی هەروەها بە راگەیاندنی ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق درێژە بە بەرنامەی چاکسازیی لە دامەزراوە حکومییەکان دەدات، وتیشی، قۆناغی ئێستا پێویستیی بە هەوڵی سەرجەم لایەنەکان بەئامانجی بەرەوپێشبردنی چاکسازیی و  دامەزارندنی ئاسایش لە وڵات هەیە.