14/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیس و سوپای میصر هێرشیانكرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران
به‌مه‌به‌ستی بلاوپێكردن و دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی، سوپا‌و پۆلیسی میصر هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكرد.
ئه‌مرۆ له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میصر، سوپا‌و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان كه ژماره‌یان 7000 سه‌ربازو 420 ئه‌فسه‌ری پله باڵابوو، ههڵمهتێمی گه‌وره‌یان بۆ بلاوپێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێكرد، كه ماوه‌ی 50 رۆژه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر له‌كارخستنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی وڵات له‌گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌و نه‌خشه‌یه‌كی وردی بۆ دانراوه‌و سیسی وه‌زیری به‌رگری بریاریداوه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كان بهێنێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تری رۆژنامه‌وانی بڵاویانكرده‌وه كه ئێستا محه‌مه‌د به‌دیع رابه‌ری ئیخوان موسلمین له‌ناو جادرگهی خۆپیشانده‌رانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی پارێزگاری لێده‌كرێت و چه‌ند پاسه‌وانێكی تایبه‌تی ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ستی هێزه‌كانی سوپا قوتاری بكه‌ن كه به‌نیازی دهستگیركردنین.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش هێرشه‌كان بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران 150 كوژراو و 5000 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
د.ع