زانیاری وورد له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بڵاوكرايه‌وه‌
30/01/2015 نوسەر: bzavpress

زانیاری وورد له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بڵاوكرايه‌وه‌


په‌رله‌مانتارێكی كوردستان، زانیاریی وورد له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆری سامانی وڵاتی تێدا به‌دیده‌كرێت.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ت بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ خۆی له‌خه‌رجییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كه‌گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن.
په‌رله‌مانتاری ناوبراو به‌م جۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئاشكرا كردووه‌:
ساڵانه‌ ئه‌م بڕه‌ پارانه‌ بۆ ئه‌م بوارانه‌ سه‌رفكراوه‌ : ساڵی 2013 به‌نموونه‌ :
- كڕینی قرتاسیه‌: 15 ملیارو 873 ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌ له‌فه‌رمانگه‌كاندایه‌.
- كڕینی ئامێری وێنه‌گرتن و شریت : 1 ملیارو 289 ملیۆن دینار.
- مخصصاتی شه‌وانه‌: 13 ملیارو 555 ملیۆن دینار.
- كرێی سه‌یاره‌ بۆ هاتوچۆ : 15 ملیارو 530 ملیۆن دینار، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی 30 هه‌زار ئۆتۆمبیلی حكومی.
- ئیشتراك و كڕینی ڕۆژنامه‌و گۆڤار: 1 ملیار و 301 ملیۆن دینار، كه‌زۆرینه‌ی ناخوێنرێته‌وه‌.
- كرێی ته‌له‌فونات : 7 ملیارو 739 ملیۆن دینار.
- كرێی ئینته‌رنێت : 14 ملیارو 195 ملیۆن دینار، كه‌ هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك كاری به‌ئینته‌رنێت نیه‌.
- ڕاوێژكردنی یاسایی و زانستی : 2 ملیارو 500 ملیۆن دینار، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ڕاوێژكاره‌ كه‌موچه‌ی بریكاری وه‌زیریان هه‌یه‌!
- بۆ شاره‌زایانه‌ی هاوكاری حكومه‌تیان كردووه‌ به‌شاره‌زاییه‌كانیان: 72 ملیارو 907 ملیۆن دینار.
- كۆڕو سیمینار: 3 ملیارو 502 ملیۆن دینار.
- چاپكردن : 45 ملیارو 983 ملیۆن دینار.
- به‌شداری خولی ڕهێنان: 11 ملیارو 920 ملیۆن دینار.
- پاكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان : 33 ملیارو 167 ملیۆن دینار.
- چاكردنی ته‌نكی و به‌لوعه‌و بۆری و مه‌غسه‌له‌ی بینا حكومیه‌كان: 5 ملیارو 177 ملیۆن دینار.
- چاكردنی كاره‌بای بینا حكومیه‌كان : 17 ملیارو 999 ملیۆن دینار.
- چاكردنی بینا: 62 ملیارو 574 ملیۆن دینار.
- چاكردنی باخچه‌ : 4 ملیارو 371 ملیۆن دینار.
- به‌خشین : 279 ملیارو 874 ملیۆن دینار.
- بۆ ڕێكخراوی ڕۆشنبیریه‌كان : 43 ملیارو 913 ملیۆن دینار.
- بۆ ڕێكخراوه‌ زانستیه‌كان: 13 ملیارو 494 ملیۆن دینار.
- خه‌رجی ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كان : 18 ملیارو 16 ملیۆن دینار.
- خه‌رجی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری حكومی: 12 ملیار و 593 ملیۆن دینار.
- خه‌رجی ئۆتۆمبیلی كاركردن وه‌ك شۆفڵ و ئه‌وانه‌ی تر: 35 ملیار و 29 ملیۆن دینار.
- خه‌رجی ئۆتۆمبیله‌ مواسه‌فات تایبه‌ته‌كان: 3 ملیارو 820 ملیۆن دینار .
- چاككردنی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرو كار : 32 ملیارو 851 ملیۆن دینار.
- كڕینی ئه‌ساسی فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك موبیلیات و پێداویستی مه‌عده‌نی54 ملیارو 500 ملیۆن دینار .
- كڕینی ئامێری كۆپیكردن : 4 ملیارو 636 ملیۆن دینار.
- كڕینی ئامێرو كه‌لوپه‌ل : 90 ملیار دینار.
- كڕینی ئامێری په‌یوه‌ندیكردن: 1 ملیارو 271 ملیۆن دینار.
- كڕینی كۆمپیوته‌رو ئامێری گه‌وره‌: 25 ملیار دینار.
- ئامێری مۆسیقی : 1 ملیارو 978 ملیۆن دینار.