30/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ستیوارت جۆنز: ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی عێراق لە جەنگی دژبە داعش
ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند: پێشنیارێک لە ئارادایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆنگرێسی ئەمریکا، وتیشی: ئیدارەی واشنتۆن جەختیکردۆتەوە لەوەی کە عێراق لە جەنگی ي دژ بە داعش بەتەنھا جێناھێڵێت و لەمبارەیەوە بەردەوام دەبێت لەسەر پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازیی.
سەبارەت بە قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت، ستیوارت جۆنز روونیکردەوە کە وڵاتەکەی بەھیچ جۆرێک لەپشت دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا نییەو بەوتەی ئەو: ھیچ ھۆکارێکی سیاسیی لەپشت ئەم بابەتەوە نییە.