30/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پشکی لە سەدا١٧ی هەرێم لە بودجەی گشتی پەسەند کرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنەكەی سەبارەت بە پەسەند كردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەردەوامە و خواستەكانی كورد لە بودجەدا پەسەند كران.
تائێستاش كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەنگدان لە سەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەردەوامە، ماددەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەنگیان لە سەر دراوە و ڕێژەی 17%ی بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان پەسەند كراوە و دەنگیش لە سەر ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دراوە.
لە ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا ئاماژە بەوە دراوە، كە هەرێمی كوردستان لە سەریەتی، ئەو بڕە نەوتە هەناردە بكات، كە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.