بزاڤ به به‌ڵگه‌وه هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم‌و به‌غداو ره‌تكردنه‌وه‌ی پاره نێردراوه‌كه بۆ هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست بزاڤ كه‌وتووه، هۆكاری نه‌ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرا بووه كه بریاربوو له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ره‌وانه‌ی كوردستان بكرێت.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ست بزاڤ كه‌وتووه، ده‌ریخستووه هه‌رێم فێڵی له به‌غدا كردووه‌و نه‌وتی بیره نه‌وته‌كانی بای حه‌سه‌نی ره‌وانه‌ی سۆمۆ كردووه، له‌كاتێكدا به‌غدا ئه‌و بیره نه‌وتانه به‌هۆی خۆی ده‌زانێت‌و ره‌تیده‌كاته‌وه له‌چوارچێوه‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كه بریتییه له نوسراوێكی عیسمه‌ت ئه‌كره‌می بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق (له‌سه‌ر پۆستی یه‌كێتی) بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئه‌وه‌ی خستۆته روو ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 18ی ئه‌م مانگه ره‌وانه‌ی سۆمۆ كراوه، نه‌وتی بای حه‌سه‌نه نه‌ك نه‌وتی هه‌رێم.
ئه‌و نوسراوه بووه‌ته هۆی توڕه‌بوونی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆیه حه‌یده‌ر عه‌بادی بریاری ئه‌وه‌ی داوه ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه كه بریاربوو ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
له‌وباره‌وه سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان به بزاڤی وت (به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌بوو هه‌ریم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستان و 300 هه‌زاری كه‌ركوك بنیَریَت و بیدات به‌سۆمۆ، كه عه‌بادی داوایكردووه له 1/1 تاكو 18/1 هه‌رێم چه‌ندی ناردووه، بریكاری وه‌زیری نه‌وت ئه‌و نوسراوه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كردووه).
ناوبراو راشیگه‌یاند (بریكار راپۆرتێكی نهێنی‌و شخصی بۆ ناردووه، ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی نه‌وته‌كه له‌بای حه‌سه‌نه‌وه رۆشتووه، هه‌ربۆیه له‌دوو شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ئه‌و پاره‌یه راگیراوه كه بریاربوو ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت).
د.ع