نێچیرڤان: هەرێمی كورستان تەنیا ئەو رێژە نەوتە هەناردە دەكات كە لەگەڵ بەغدا لەسەری رێككەوتوون.
28/01/2015 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان: هەرێمی كورستان تەنیا ئەو رێژە نەوتە هەناردە دەكات كە لەگەڵ بەغدا لەسەری رێككەوتوون.


ئەمڕۆ  لە دانیشتنێکدا بەرپرسانی هەرێم بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە لەبارەی هەناردەی نەوت.

 لەكۆبوونەوەكەدا باس رێككەوتنی هەولێر‌و بەغدا كراوەو لەو بارەوە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "لێك نەگەیشتنێك لەگەڵ بەغدا هەیەو حكومەتی عیراق پێیوایە هەرێمی كوردستانی دەتوانێت رێژەیەكی زیاتری نەوت لەوەی كە لەسەری رێككەوتووین بداتە بەغدا".
دەشڵێت "ئێمە بەڕاشكاوی وتوومانە، لەتواناشماندا بێت، لەو رێژەیە زیاتر نادەین كە لەسەری رێككەوتووین".
 بارزانی جەختیشكردووەتەوە جگە لەمە لەڕووی تەكنیكیشەوە ناكرێت، چونكە ژێرخانی پێویست بۆ نارنی زیاتر نییە.