برایەتی وانابێت
28/01/2015 نوسەر: bzavpress

برایەتی وانابێت



یەك دڵی نێوان ئیمانداران زۆر گرنگە کەئەمرۆ نەماوەو جیاوازیەکی زۆر کەوتۆتە نێوانمانەوە ، دوژمانانی ئیسلام بەهەمو جۆرێك هەوڵی لەناوبردنی ئیسلام دەدەن و سوکایەتی بەپیرۆزیەکانمان دەکەن ، کەچی ئێمەیش وەك ئەوەی نەبامان دبێت نەباران هەرخەرکی گیانی کەیترین بووینەتە جەستەیەك کە هەرئەندامەی بۆخۆی ئیشبکات و هاوکاری و پەیوەندی لەنێوانیاندا نەمێنێت دیارە ئەو جەستەیەش دەمرێت و کۆتایی دێت ،  هەرکەسەشمان بەرامبەرەکەی تاوانباردەکات و خۆی لێ بەری دەکات .
خوای پەروەردگار دەفەرمێت ((أنما المٶمنون اخوە)) ئیمانداران بەراستی برای یەکترن ، ئایە بەراستی  برای یەکترین ؟ 
ئەگەر دەڵێین بەڵێ دەی کەوابێ ، ئایە غەیبەتی یەکتر ناکەین ؟ ئایە بوختان بۆیەکتر ناکەین ؟ ئایە نازناوی ناشرین لەیەکتر نانێین ؟ئایە هەوڵی تێكشکاندنی براکانمان نادەین ؟ ئایە ئەمرۆ ئیماندار ئیماندار ناکوژێت ؟ ئایە رەق و توند نین بەرامبەر بەیەکتر ؟ ئایە زوڵم لەیەك ناکەین ؟ ئایە تەرکی قسە لەگەڵ براکانمان ناکەین ؟ ئایە حەسودی بەیەکتر نابەین ؟ ئایە یەکتر تەکفیر ناکەین ؟ ئایە  تەرکی سەلام کردن لەیەکتر ناکەین؟......... ؟؟؟؟؟؟
دەی کاممان بانگەشەی ئەوەناکات کە شوێنکەوتەی قورئان و سونەتە ؟ هەموومان ئەو بانگەشەیەدەکەین ، دەی هەمو ئەو سیفاتانە نەهییان لێکراوە لەقورئان و سونەتدا ، ئەگەر راست دەکەین ئەی بۆچی کاری پێ ناکەین ، با سەیرێکی حاڵی خۆمان بکەین ، ئەمرۆ لەهەموو لایەکەوە دەردەدارین پەرتەوازەین کەسمان کەسی قوبوڵ نیە ، تێگەیشتنمان بۆیەك نیەو یەکتر دەشکێنین لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە راگەیاندنەکانەوە لە رۆژنامەو گۆڤارەکانەوە ، شانازی بەوەوە دەکەین کە توانیمان سەربکەوین لە چەلەحانێ یەکدا لەگەڵ کێ ؟ لەگەڵ برایەك یان خوشکێکی ئیمانداردا ! بەراستی سەیرە ئێمە ئەمر بەخڵك دەکەین کاری باش بکەن و نەفسی خۆمان لەبیر کردوە لەکاتێکدا کتێبی خوداش دەخوێنینەوە بیریش ناکەینەوە ! بەراستی سەیرە ئایەت و فەرمودە ناهێنم چونکە زۆر بەمان زۆرێك لەوئایەت و فەرمودانەمان لەبەرە کەباسی لە پەیوەندی نێوان ئیمانداران دەکەن بەڵام تەنها یەك فەرمودە دەهێنمەوە کە ئەمەمان بەسە ئەگەر دەرسی لێوەربگرین 
سەروەرمان دەفەرمێت : ((إژا لقی ‌‌أحدکم أخاه ، فلیسلم علیه ، فإن حالت بینهما شجرە أو جدار أو حجر پم لقیه فلیسلم علیه )) رواه ابو داود 
واتە : هەر کات یەکێك لەئێوە بەبرایەکی گەیشت باسەلامی لێبکات ، وە کاتێك دارێك یان بەردێك یان دیوارێك کەوتە نێوانتانەوە ، کەبەیەك گەیشتنەوە سەلام لەیەك بکەنەوە .
خۆشەویستی و سۆزو بەخشندەیی دەبێت ئەوەندە بەهێزبێت لەنێوان ئیمانداراندا هەتا دارێك بکەوێتە نێوانیانەوە کەدەگەنەوە بەیەك ئاشتی و سەلامەتی و هێمنی بەسەریەکدا بڵاو دەکەنەوە .
تەماشابکەن دارێك بەردێك بکەوێتە نێوانمانەوە دەبێت پەیمانی برایەتی و خۆشەویستی دوبارەبکەینەوە ، ئابەم جۆرە ئیسلام شوێنکەوتوەکانی بەیەکەوە گرێ دەدات هەتا ئێمە دوعا بۆ مردوەکانمان دەکەین کەپێش خۆمان بەئیمانەوە رۆشتون بەبێ ئەوەی بیان ناسین یان بینیبێتمانن ، بەڵام هەردوعایان بۆدەکەین چونکە هەموومان وەك ئەڵقەیەك واین و بەیەکەوە بەستراوینەتەوە با هەوڵبدەین پەیوەندیەکانمان رێك بخەین و دوبەرەکیی و ناکۆکیەکانمان وەلا نێین و دەست بخەینە دەستی یەك و بەیەکەوە هەنگاو هەڵگرین ، ئەوکات خوای پەروەردگاریش بەرەکەت دەخاتە کارەکانمانەوە .