ئۆباما: بەردەوام دەبن لەسەر زیادکردنی فشارەکانی سەر روسیا
28/01/2015 نوسەر: bzavpress

ئۆباما: بەردەوام دەبن لەسەر زیادکردنی فشارەکانی سەر روسیا

باراک ئۆباما بە ئاژانسی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی راگەیاند:ھەڵبژاردە سەربازییەکان لەبارەی کێشەی نێوان روسیاو ئۆکراینەوە کۆتایی پێھاتوەو وتیشی لە ئێستادا لەھەوڵی زیاد کردنی فشارەکانی سەر روسیادان.

لە لێدوانەکەیدا، ئۆباما وتیشی: دەوڵەتە گەورەو زلھێزەکانی جیھان نایانەوێت ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتە بچوکەکان دروست بکەن، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە دڵخۆش نین بەو دۆخەی ئێستا روسیای پێدا تێپەڕدەبێت، بەڵام وا دیارە روسیا کێشەکانی لەبارەی ئۆکراینەوە تا دێت روو لە خراپتر دەکات