27/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سێریزا هەڵبژاردنی یونانی بردەوە
سێریزا لە کۆی ٣٠٠ کورسی پەرلەمان ١٤٩ کورسی بەدەست هێناوە، بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ سێریزا و پارتی باڵی ڕاستی سەربەخۆ کە ئەوانیش خاوەنی ١٣ کورسین پێکەوە خەریکی هاوپەمانیەتیەکن تا بە زووترین کات حکوومەتی نوێ ڕابگەیەنن.
ئەلێکس سیپراس سەرۆکی سێریزا پێشتر بەڵێنی دابوو و، دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەشیان دوپاتی کردەوە کە، ئەوان ڕووبەڕووی سیاسەتی ڕووت و ڕەجاڵی خەڵکی یۆنان دەبنەوە و، دووبارە بەقەرزەکانیاندا دەچنەوە.
"ئانتۆنیۆس ساماراس" ی سەرۆك وەزیرانی یۆنان و سەرۆكی پارتی دیموكڕاسی نوێی یۆنان لە پەیوەندیەكی تەلەفوونی لە گەڵ "ئالیكسیس تسیپراس"ی ڕێبەری پارتی چەپی سی ریزا، پیرۆزبایی سەركەوتنی پارتەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلمانی ئەو ولآتەی لە ناوبراو كرد.