ئێران و ئیسرائیل و به‌رنامه‌ی ناوکی
26/01/2015 نوسەر: bzavpress

ئێران و ئیسرائیل و به‌رنامه‌ی ناوکی

سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت گه‌ر بانگهێشت بکرێت بۆ هه‌ر شوێنێک بێت، ده‌چێت بۆ قسه‌ کردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له‌ نێوه‌ندی ئه‌و جیاوازیانه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامادا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی و هه‌روه‌هاش ئه‌و بانگهێشته‌ مشت و مڕه‌ی جۆن به‌ینه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ تا وتارێک له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ پێشکه‌ش به‌ کۆنگرێس بکات.

 نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌شڵێت ئه‌وه‌ ئه‌رکی خۆیه‌تی تا هه‌رچییه‌کی له‌ توانادا بێت بیکات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ئێران له‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن چه‌کی ناوکی.