فەرمانی ئازادكردنی كوڕەكانی موبارەك دەرچوو
26/01/2015 نوسەر: bzavpress

فەرمانی ئازادكردنی كوڕەكانی موبارەك دەرچوو

دادگای تاوانەكانی قاهیرە ئەمرۆ هەردوو كوڕەكەی حوسنی موبارەك، سەرۆك كۆماری پێشووی میسری بە بێتاوان ناساند‌و فەرمانی ئازادكردنیانی دەركرد.
 
 عەلاو جەمال هەردوو كوڕەكەی سەرۆكی پێشووی میسر حوسنی موبارەك دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە بەبێ تاوان دانران ئەمڕۆ لەبەندیخانەی تەرە لەباشووری قاهیرەی پایتەختی میسر ئازادكراون،
 
لەدوای خۆپێشاندانەكانی میسر لەساڵی 2011 لەگەڵ هەردوو كوڕەكەی حوسنی موبارەك لەگەڵ باوكیان دەسگیركران، بەچەند تۆمەتێك رووبەڕووی دادگا كرانەوە, بەڵام دادگای پێداچوونەوە ئەو بریارەی هەڵوەشاندنەوە.