26/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فراکسیۆنی گۆڕان: ئەگەر هەیە نرخی كارەبا زیادبكرێت
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، کە نییەتێک هەیە بۆ گرانکردنی نرخی کارەبای نیشتمانی.
فراکسیۆنی گۆڕان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامداو تێیدا داواکاریی بۆ گرانکردنی نرخی کارەبای رەتکردەوە، پەرلەمانتارەکانی ئەو فراکسیۆنە دەڵێن، لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانبوون نرخی بەنزین هەرزانبکرێت، کەچی نییەتێک هەیە بۆ گرانکردنی نرخی کارەبا.
فراكسیۆنی گۆڕان، حكومەت بەرپرسیار دەزانێت لەكەمی پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیانو ئاماژە بەوەش كرا نیازێك هەیە بۆ زیادكردنی نرخی كارەباو بۆ ئەو مەبەشتەش چەند بەڵگەنامەیەك خراوەتەڕوو.
بەوتەی فراكسیۆنەكە، لەئێستادا حكومەت كار لەسەر ئەوە دەكات نرخی كارەبا زیاد بكات، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی نرخی كارەبا بۆ حكومەت تێچووەكەی زۆرە.