دوای ئەوەی كەسێك هەوڵی دزینی زێڕ و پارەی ماڵێك و كوشتنی ژنێك لە شاری هەولێر دەدات، پۆلیسی شارەكە رێگریی لێ دەكات و تۆمەتبارەكە قۆڵبەست دەكات.
رائید (كاروان خۆشناو) گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، كەسێك لە بنەسڵاوە ویستوویەتی هەڵكوتێتە سەر ماڵێك كە زانیاریی هەبووە ئەو ماڵە زێڕ و پارەیەكی زۆریان هەیە.
ڕائید (كاروان) دەشڵێت، تۆمەتبار تەنانەت ویستوویشیەتی ژنی ماڵەكە بكوژێت و دواتر زێڕ و پارەكەی بۆ خۆی ببات.
بە گوتەی (خۆشناو)، پێش ئەنجامدانی تاوانەكە، زانیارییان پێ گەییشتووە و تۆمەتبارەكەیان دەستگیر كردووە.
تۆمەتبارەكە ناوی (هـ . أ . أ)ـە و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا كەلەپچە و دەمامكی بەكار هێناوە تا نەناسرێتەوە. (كاروان خۆشناو) وای گوت.
گوتیشی، "بەپێی مادەی ٤٠٦ بڕگەی ٥٥ و ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتبارەكە بەند كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".
ئومێد پشدەری