هاوسەرۆكی پەیەدە وەك نوێنەری كورد بەشداریی كۆنگرەی مۆسكۆ دەكات
25/01/2015 نوسەر: bzavpress

هاوسەرۆكی پەیەدە وەك نوێنەری كورد بەشداریی كۆنگرەی مۆسكۆ دەكات

سالح موسلم،هاوسەرۆكی پەیەدە بەمەبەستی بەشداربوون لەكۆنگرەی مۆسكۆ بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا، وەك نوێنەری كورد دوێنێ‌ گەیشتە روسیا.
به‌ پێی زانیاریەکان كۆنگرەكە لەڕۆژانی 26 تا29 ئەم مانگە 2015 لەمۆسكۆی پایتەختی روسیا بەرێوە دەچێت‌و تێیدا تاوتوێی كێشەكانی چارەسەریی قەیرانی سوریا دەكرێت، كە ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی وەك نوێنەری كورد بەشداریی ئەو كۆنگرەیە دەكات.
هەفتەی رابردووش ساڵح موسلم بەشداریی كۆنگرەی قاهیرە بوو، كە بۆ هەمان پرس ئەنجامدرابوو.