بیر خستنەوەیەک لە سەر حیکمەت لە بانگەواز بۆ خوشکو براکانم لە ئەهلی سوننە بەرامبەر بە سۆفیەکان
25/01/2015 نوسەر: bzavpress

بیر خستنەوەیەک لە سەر حیکمەت لە بانگەواز بۆ خوشکو براکانم لە ئەهلی سوننە بەرامبەر بە سۆفیەکان


دیارە شتێکی زانراوە کە خوای بەرز فەرمانی کردوە بە پێغەمبەر صلی الله علیه وعلی اله وسلم وە بە ئوممەتەکەی بەوەی بانگەواز بکەن بۆ لای خوای بەرز بە حیکمەت و بە زانست و بە وتەی شیرین و بەنەرم ونیانی و بە مەوعیزەی جوان.
خوای بەرز ئەفەرموێ : [ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَەِ ۆالْمَوْعِڤَەِ الْحَسَنَەِ ۆجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ] (النحل : 125) واتە : ( بانگەواز بکە بۆ لای ڕێگای پەروەردگارت بە حیکمەت -بە زانست و نەرمو نیانی و کار بەجێیی بەوەی هەر شتەو لە شوێنی خۆی باس بکەی- وە بە ئامۆژگاری چاک -بە خوا بیانترسێنەو باسی پاداشت و سزای خوایان بۆ بکە- وە بە چاکترین شێوە حیوارو موناقەشەیان لە گەڵ بکە -بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکانیان- ) . 
ئێمەی ئەهلی سوننە بانگەوازمان بانگەوازی ڕەحمەتە ڕێگاکەمان ڕەحمەتە خەڵکیش بۆ ڕەحمەتی خوای بەرز بانگ ئەکەین بە ڕەحمەت!
خوای بەرز ئەفەرموێ : [ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِینَ] (الانبیا‌و :107) واتە : ( وە تۆمان نەناردووە تەنها بۆ ڕحمەت بۆ هەموو جیهانیان ڕەوانەمان کردوی ) .
وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه و علی اله وسلم ئەفەرموێ : (یا أیها الناس إنما أنا رحمە مهداە) -سلسلە الاحادیپ الصحیحە : 490- واتە : (ئەی خەڵکینە بە تەئکید من تەنها ڕەحمەتێکی نێردراوم -بۆ هەموو خەڵک-).
لەبەر ئەوە بزانە تۆ لەسەرتە ئەو ڕەحمەتە بگەینیتە خەڵک و ئەبێ هەوڵی ئەوە بدەی خەڵک بکەونە بەر ڕەحمەت نەوەک ببیتە هۆی دوور بوونی خەڵک لەو ڕەحمەتە بەوەی دین لەبەرچاویان زەحمەت بکەی و توند و تیژی بنوێنی لەگەیاندنی یان حوکمی ناڕەوا لەسەریان بدەی! 
تکایە هەوڵ بدەن لەگەڵ خەڵک بە گشتی بە ڕەحم بن و بە حیکمەت و وتەی شیرین بانگەوازیان بکەن و بەجوانترین شێوە موناقەشەی گومانەکانیان بکەن و بە بەڵگەی قورئان وسوننەت ڕەدیان بدەنەوە.
ئەوە حیکمەت نیە کە بە سۆفی بوترێ قەبر پەرست و هەمویان بە قەبر پەرستی تۆمەت بار بکرێن چونکە ئەوە تەکفیر کردنەو خوای بەرزیش بەوە ڕازی نیە بەو شێوە جوملەیەکی زۆر لە موسڵمانان کافر بکەین!
مادامیش موسڵمان بن بێگومان برایەتیان سابتە لەگەڵ ئێمەی موسڵمان بە هەڵەو بیدعەو تاوان برایەتیان لاواز بێت لەناو ناچێت بەیەکجاری ئەوەش وتەو ڕای مرۆڤ تێیدا حوکم ناکات چونکە دەقی قورئان وفەرموودەی صەحیحە بڕوادارو موسڵمان برای یەکن، خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ فَأَصْلِحُوا بَیْنَ أَخَۆیْكُمْ ۆاتَّقُوا اللَّهَ ڵعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] (الحجرات : 10) واتە : (بە تەئکید بڕواداران بران ئێوە ئاشەتەوایی بکەن لە بەینی براکانتان وە تەقوای خوا بکەن بەڵکو ڕەحمتان پێ بکات).
وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم ئەفەرموێ : (الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ) رواه مسلم واتە : (موسڵمان برای موسڵمانە).
حیکمەت بەکار بێنن لە بانگەوازو هەوڵی ئەوە مەدەن کە دوژمن دروست بکەن بۆ بانگەوازی ئەهلی سوننە بێ ئەوەی موداهەنە بکەن و لە دین تەنازول بکەن بۆ خاتری کەس و لەترسی کەس!
سۆفی کۆمەڵێکی لادەرن لە سوننەت بەڵام ناتوانین بە کافرو بت پەرست وقەبر پەرست حوکم بدەین لە سەریان بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەمویان!
بەڵێ ئەوانەی قەبر دەپەرستن و بانگەوازی تەوحیدیان پێ گەیشتبێ و عوزریان نەبێ ئەوە کافر ئەبن وقەبر پەرستن!!!
بەڵام ئەوە حاڵی هەموو سۆفیەکان نیە بەڵکو هەندێک لەوانەی بەناو سۆفین ئەوەیان تێدایە هاوار ئەکەنە غەیری خوا یان قەبر ئەپەرستن و داوای لێ دەکەن وهانای بۆ دەبەن!
زۆرینەی خەڵکی بە نەزانی وا تێگەیشتوە تەسەووف تەنها ئەوەیە کە ئیلتیزام بکەی بە کۆمەڵێک ڕەوشتی جوان و خۆت دوور بگری لە ڕەوشتی ناشیرین لە فاحیشەو لەتاوان، لەبەر ئەوە ستەمە ئەوانە بخەیتە ڕیزی قەبر پەرستەکان!
ئەسڵەن هەندێ قەبر پەرست هەیە هەر فڕی بە سۆفیاتی هەر نیە وە ناشزانی سۆفی چیە!!!
لەبەر ئەوە ئەو مامۆستایەی وتویەتی لێک حاڵی نەبوون هەیە لەگەڵ سۆفیەکان ڕاست ئەکا زۆرێک لەوانە ئەسڵەن لە بانگەوازی ئەهلی سوننە تێنەگەیشتوون و حاڵی نەبوون دڵنیام خەڵکێکی زۆریان دوای حاڵی بونیان هەڵوێستیان ئەگۆڕێ ئەوەش بە واقیع بینیومانەو لەگەڵی ژیاوین الحمد لله.
باش وایە ئەهلی سوننە گرنگی زیاتر بدەن بە ڕوون کردنەوەی بیروباوەڕی ڕاستەقینەو هەوڵ بدەن بانگەوازەکەیان بەو خەڵکە بگەیەنن کە هۆیەک بۆ نەگەیشتنی ئەو بانگەوازو حەقە پێیان ئەوەیە کە ئەهلی حەق بەیەکەوە خەریکن وئەوانیان لەبیر کردوە یان لانی کەم تەقسیریان هەیە لە گەیاندنی بانگەوازی تەوحید کە من دەڵێم بەداخەوە بە شێوەیەکی گشتی مامۆستایانی ئەهلی سوننە کەم تەرخەمیان هەیە لەوەی ئەو باسانەی پەیوەستە بە تەوحیدو شیرک ڕوون بکەنەوە بۆ خەڵک هیوادارم هیچ مامۆستایەکیش دڵی گران نەبێ من لە کتاب و وتارو دەرسەکانی کە بڵاو ئەبێتەوە ئەبینم نیسبەتی ئەو باسە لە چاو گرنگیەکەی و گەورەییەکەی زۆر کەمترە!!!
حیکمەت نیە ئەو هەموو خورافات و بیدعەو قەبر پەرستی وشەخس پەرستی و هەموو جۆرەکانی شیرک و گومڕاییەکان دەبینین هەوڵی گۆڕینی نەدەین و بۆ خەڵکی حەقی تێدا ڕوون نەکەینەوە خەریکی گرتن و ڕاوی زەللەی کەسێکی ئەهلی سوننە بین!!!