24/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌زمه‌کانی دوای مه‌لیک عبدوڵا
له چوار ساڵی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک ڕووداو له ناوچه‌که‌دا ڕوویدا که زۆر گۆڕانکاری خێرای دروست کرد و چه‌ند سیسته‌مێکی سیاسی ناوچه‌که‌ی گۆڕی به سه‌رۆک وده‌ستورو ڕووخساره کۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
یه‌که‌م شت به‌هاری عه‌ره‌بی بوو که ئێستا له مت بونی پایزدایه و ده‌شێت دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه به شێوه‌و هێزێکی جیاوازتر له پێشوو که چه‌ک سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت چونکه گه‌لانی عه‌ره‌بی بۆیان ده‌رکه‌وت که شۆڕشی سه‌ر شه‌قام و ڕاپه‌ڕێنی لافیته زوو له بار ده‌برێت وه‌ک ئه‌وه‌ی میسر .
مه‌لیکی سعودیه به هه‌موو هێزێک له مالی و سه‌ربازی به‌ربه‌ره‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی کرد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌نادانی بن علی له کۆشکی مه‌له‌کی له جده و پاراستنی له پۆلیسی ئه‌نته‌رپول و ناردنی هێز بۆ به‌حره‌ین و پشگیری علی سالح له یه‌مه‌ن مالیکی سعودی به‌هاری کرده پایز .
شۆڕشی میسر له‌لایه‌ن سعودیه‌وه خه‌فه کراوه‌و کوده‌تای سه‌ربازی به پاره‌ی سعودیه‌و ئیمارات و کویت کۆتایی هات له‌م قۆناغه‌دا که ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ سیسی توانیان محمد مورسی له ده‌سه‌ڵات لاده‌ن و هه‌زاران له خه‌ڵکی میسر بکه‌نه قوربانی پیلانه‌که‌یان چونکه بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی سعودیه ئاره‌زوو ناکه‌ن که‌س به‌ناوی ئیسلام و شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوکم بکات و ڕاستی حوکمی خواا جێ به‌جێ بکات له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ی پاشایه‌تی خۆیان له ناوچه‌که و جیهان .
مه‌لیک عبدوڵا کۆمه‌ڵێک گرفتی بۆ مه‌لیکی داهاتوو جێهێشت که فریای تاوتوێی نه‌که‌وت وه‌ک ( په‌لهاویشتنی ئێران له یه‌مه‌ن که مه‌لیک ته‌نانه‌ت نه‌یان هێشت هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی حوسیه‌کان بزانێت ، گه‌وره‌بونی ده‌وڵتی ئیسلامی له عێراق و شام که ئه‌مه‌ش مه‌ترسی سه‌ره‌کی به‌نماڵه‌ی شاهانه‌ی حیجازه ، شۆڕشی میسر که به کوده‌تا کۆتایان پێهێنا تاکو ئێستا له قۆناغی یه‌که‌م په‌لی نه‌هاویشتوه و ڕووخانی ژێر باری ئابووری میسر و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و کۆڵنه‌دانی میسریه‌کان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کوده‌تای سه‌ربازی به‌رده‌وامی هه‌یه که ئه‌مه‌ش واده‌کا مه‌لیکی نوێی سعودی به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی میسردا بکات و هه‌رچیه‌ک له پێناو سه‌رکه‌وتنیئ ئه‌و کوده‌تایه هه‌یه پێشکه‌شی میسری بکات .
ئه‌زمه‌ی نه‌وت له جیهاندا که سعودیه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وته له جیهاندا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه نه‌کرێت ئه‌وا سعودیه ته‌نها یه‌ک دوو ساڵ توانای به‌رگه گرتنی هه‌یه له بنخانی ئابووری و به‌هێز کردنی سه‌ربازی له کڕینی چه‌ک و پاڵپشتی سه‌ربازی که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له ساڵه‌کانی 1990 تاکو ئێستا به‌رده‌وامه .
گه‌وره‌ترین گرفت دوای مه‌لیک عبدوڵا بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌ر دانانی وه‌لی عهد که له نێوان معته‌ی کوڕی ملیک عبدوڵا و محمدی کوڕی نایف برازای مه‌لیک عبدوڵایه که هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ کۆکردنه‌وه‌وو به‌هێز کردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی مه‌مله‌که له‌گه‌ڵ بونی نه‌خۆشی ترسناک له سلمان بن عبدول عزیز له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا و له بارودۆخێکی زۆر ترسناکی ناوچه‌که بۆته مه‌لیک جگه له به‌رزبونه‌وه‌ی ناڕه‌زای ناو هۆز و خێڵه گه‌وره‌کانی سعودیه له‌سه‌ر دوور خستنه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و داهاتی سعودیه که پێده‌چێت له‌مه‌ودوا به‌ڕوونی به‌دیار بکه‌وێت .
بنه‌ماڵه‌ی شاهانه له سعودیه وه‌ک توێژه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن له دوای مردنی مه‌لیک عبدوڵا سه‌ره‌تای داڕوخانی ده‌سه‌ڵات و دروست بونی ناوچه‌گه‌ری ده‌ست پێده‌کات ، وه جیاوازیه گه‌وره‌کانی ناو خودی بنه‌ماڵه‌ش له‌سه‌ر جێگری مه‌لیک مشتومڕی به دوای خۆ‌یا هێناوه‌و سعودیه‌کان باش هه‌ست به‌و ئاڵۆزیه ده‌که‌ن له نێوان کوڕه‌کانی عبدول عزیزی باوکیان که دامه‌زرێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له سعودیه که به پێ ڕێکه‌تن نامه‌ی به‌ریتانیاو ال عبدول عزیز پێک هات له ڕابردودا.
که‌واته ئه‌زمه‌کان وه‌ک ( په‌لهاویشتی ئێران له یه‌مه‌ن و گه‌وره بوون و فراوان بونی ده‌وڵتی ئیسلامی و ئه‌زمه‌ی نه‌وت و ئینقیلابی میسر له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی بنه‌ماڵه‌ی ال سعود وای نیشان ده‌دات که ناوچه‌که گۆڕانکاریه‌کی خیڕاتر و ترسناک تر به دوای خۆیدا بهێنێت له ناوچه‌که و سعودیه و لادانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له سعودیه‌و دواتر ئه‌رده‌ن و به‌حرین و کویت .
که‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی ال سعود له سعودیه سه‌ره‌تای گۆڕانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که‌یه له هۆ شیاری و پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رته‌وازه‌یی له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و دورست بونه‌وه‌ی به‌هارێکی تری نه‌ک به‌ته‌نها عه‌ره‌بی به‌ڵکو ئیسلامی فراوانتر .