24/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی میسر بڕیاری له‌سێداره‌دانی لایه‌نگرانی ئیخوان موسلیمین
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی میسر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی تانه‌دان له بڕیاره‌كانی دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای مه‌نیا له‌لایه‌ن پارێزه‌رانه‌وه، ئه‌مڕۆ دادگاكه‌یان سزای له‌سێداره‌دانی 37 لایه‌نگری ئیخوان موسلمین‌و سزای هه‌تاهه‌تایی 115 كه‌سی تری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه سه‌رجه‌میان له دۆسێی ئاژاوه‌گێڕی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس‌و كوشتنی ئه‌فسه‌رێك له ساڵی2013دا تۆمه‌تباركراون.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئاشكراشیكرد: پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه دووباره ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دادگایه‌كی تر كه‌یسه‌كه‌یان ده‌گرێته‌ده‌ست.
پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسێی، دادگا به غیابی سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 377 لایه‌نگری تری ئیخوانه‌كانی میسر سه‌پاندبوو كه تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.