24/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌ڵامی ئەمریکا بهۆ ڕه‌خنه‌گرتنی بارزانی سەبارەت بە بانگهێشتنه‌کردنی کورد بۆ کۆنگره‌ی له‌نده‌ن
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی روبه‌روبه‌وه‌ی داعش که‌له له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو، کورد بانگهێشت نه‌کرا و ته‌نها حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی ئه‌و کۆنفرانسه کرا .
لەم بارەیەوە، جین ساکی، وته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سه‌باره‌ت به بانگهێشت نه‌کردنی کورد بۆ کۆنگره‌ی دژی داعش له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند،حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شداربووه نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵکی عێراقه و کورده‌کانیش به‌شێک له‌م وڵاته‌ن.
ناوبراو وتیشی، ئێمه ڕێزی زۆر داده‌نین بۆ بوێری کورده‌کان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش و ئازادکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌م گرووپه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمان پشتگیری زۆریان له کورده‌کان کردووه و ئه‌م پشتیوانیه به‌رده‌وامیش ده‌بێت