24/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كۆده‌بێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی بریاردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌دات.
بریاره سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بكرێت به باسكردن له‌سه‌ر نرخی به‌نزین.
به‌پێی وته‌ی شێركۆ جه‌وده‌ت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی حكومه‌ت تایبه‌ت ده‌بێت به نرخی به‌نزین‌و بریار له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌درێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كانیان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین بریار له‌سه‌ر نرخی به‌نزین ئه‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌بوو هه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئه‌نجامبدرایه.
د.ع