23/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پادشای سعودیە كۆچی دوایكرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەلیك عەبدوڵڵا بن عەبدولعزیز ئەلسعود لەتەمەنی (91) ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
مەلیك عەبدوڵڵا لەساڵی 1923 لەدایكبووەو لەساڵی 2005 بەفەرمی بووەتە پادشای سعودیە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند بەتایبەتی لەمساڵدا، كە دواجار ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
بڕیارە سەلمان بن عەبدولعەزیز برای مەلیك عەبدوڵڵا وەكو پادشای نوێی سعودیە دەستبەكاربێت